ئەمڕۆ ( هەینی) ٣٠ی ئاگوستی ٢٠١٩ (هەشتەمی خەرمانان) ، ساڵڕۆژی شەهید بوونی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی ئێران لە ساڵی ١٩٨١ و ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە ئێراندایە.
سەرۆکی ئیدارەی خەبات بە دژی تڕوڕیزم و توند ڕۆیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : تاران خوازیاری هێزمەند کردنی هاوکاریەکانی هەمە لایەنەی ناوچژەیی و نێونەتەوەیی بۆ بەرگرتن و پچڕاتدنی دابینی دارایی تڕوڕیزم بە لەبەرچاو گرتنی یاسای نیشتمانی وڵاتانە .
بەڕێوەبەری گشتیی بزووتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان، داعشی بە پەروەردەی عەرەبستانی سەعوودی و بیر و هزری وەهابییەت زانی و جەختی کرد: گرووپە تیرۆریستییەکان ، بیر و بڕوای خۆیان لە ڕێکخراوە ئایینییە سەعوودییەکانەوە وەردەگرن و هەر بە پێی ئەو بیر و بڕوایە گەلان قەڵاچۆ دەکەن.
یاریدەری وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ کاروباری ئاسایشی و پۆلیسی لەپەیوەندیەکی تەلەیفونی لەگەڵ هاوشانە تورکیەکەی جەختی کرد لەسەر گرینگایەتی هاوکاری دوو قۆڵی لەناوچە بەئامانجی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستیەکان و قاچاخچیانی ماددە هۆشبەرەکان.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڕیاری نالۆژیکانە و سەرسوڕهێنەری یەکێتیی ئەرووپا کە بە پێی تۆمەتی بێ بنەما، چەند هاوڵاتی ئێرانی بایکۆت کرد، ئیدانە کرد .
جێگری هەماهەنگ کەری سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران و جێگری ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا لەسەر درێژەی هاوکاری دوو وڵات لە بواری جۆربەجۆری بەرگریانە و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم ، پێداگرییان کرد .
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا پێی داگرت: ئانکارا لێبڕاوانە سیاسەتی "چینی یەکگرتوو" جێ بەجێ و پاڵپشتی دەکا لەپیکەن لە بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریزم.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتی: ئێران، گەورەترین قوربانی تیرۆریزم و چەکی شیمیاییەو ئێستاش سەرەکیترین بانگەشەکاری بەرەنگاربوونەوەی چەکی کوکوژە.
هێزە ئاسایشیەکانی ئێراق لە ئوپڕاسیونێکدا توانیان تۆڕێکی تڕۆڕیستی چالاک لە بواری بۆمب نانەوە لە پارێزگای ئەنبار لەناو ببەن .
وهزیری کاروباری دهرهوهی تورکیا بە سەردانێک گەییشتە پێتەختی عێراق و لە لایەن بەرپرسانی ئەم وڵاتەوە لە فڕۆکەخانەی بەغدا پێشوازیی لێکرا.