پێداگریی ئێران و تورکیا لەسەر بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستیەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i359488-پێداگریی_ئێران_و_تورکیا_لەسەر_بەرەنگاربوونەوەی_گرووپە_تیرۆریستیەکان
یاریدەری وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ کاروباری ئاسایشی و پۆلیسی لەپەیوەندیەکی تەلەیفونی لەگەڵ هاوشانە تورکیەکەی جەختی کرد لەسەر گرینگایەتی هاوکاری دوو قۆڵی لەناوچە بەئامانجی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستیەکان و قاچاخچیانی ماددە هۆشبەرەکان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 20, 2019 12:28 Asia/Tehran
  • پێداگریی ئێران و تورکیا لەسەر بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستیەکان

یاریدەری وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ کاروباری ئاسایشی و پۆلیسی لەپەیوەندیەکی تەلەیفونی لەگەڵ هاوشانە تورکیەکەی جەختی کرد لەسەر گرینگایەتی هاوکاری دوو قۆڵی لەناوچە بەئامانجی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستیەکان و قاچاخچیانی ماددە هۆشبەرەکان.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، "حوسێن زولفەقاری" لە دیمانە لەگەڵ "موحتەرەم ئینجە" خوازیاری دابینکرانی هێمنی بۆ خەڵکی دوو وڵات بوو.

یاریدەری وەزیری ناوخۆی ئێران بۆکاروباری ئاسایشی و پۆلیسی بەبیرخستنەوەی جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتننامەکانی ڕابردوو هاوپێوەند بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی هاوکات لەدژ تاوانباران و ناهێمن کردنی خاکی دوو وڵات بۆ دەس و پێوەندییە ترۆریستییەکان، ڕەزامەندیی دەربڕی لەمەڕ پەرەی پەیوەندییەکان، و لایەنی تورکیش هاواهەنگیی نێوان دوو وڵاتی لەوبارەوە بە ئەرێنی لێکدایەوە.

لەو پەیوەندییە تەلەیفونییەدا، دوولایەن بەئاماژە بە ئیرادەی تاران و ئانکارا پێیان داگرت لەسەر درێژەپێدان بەهاوکارییە دوو قۆڵییەکان لەگشت بوارەکاندا .

ئێران وتورکیا ٥٠٠کیلۆمتر سنوری هاوبەشیان هەیە کە بەشی زۆری، ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەخۆ.