وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گەرمەی پێشوازیی فەرمیانەی ھیاوتا سوورییەکەی گەییشتە دیمەشق .
«فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریا وتی: ڕۆژئاوا گەمارۆی ئابووری وەک چەکێکی تیرۆریستی دژی گەلی ئەم وڵاتە بەکار دێنێ.
نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان شەوی سێ شەممە وێڕای ئاماژە کردن بە بەڵێنمەند بوونی ھەمیشەیی وڵاتەکەی بە کۆنوانسیۆنی قەدەغەی چەک و چۆڵی کیمیایی، داوی کرد لە بە سیاسی کردنی دۆسیەی سووریا دوورەپەرێزی بکرێت.
وەزیری دەرەوەی سووریا وتی: کەشی سیاسیی نێونەتەوەیی لە ھەمبەر دیمەشق بە تەواوی گۆڕدراوەو ھێرشی دوژمنکارانەی سەر ئەم وڵاتە لە دیالۆگی فەرمیی زۆربەی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی نەتەوەکان کەم بووەتەوە.
وەزیری دەرەوەی سووریا پێی داگرت: دیمەشق بوونی تورکیا لە خاکی خۆی دا بە داگیرکاری دەزانێ و داوا لە ئانکارا دەکات خێرا ھێزەکانی لە سوریا بکشێنێتەوە.
نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە سەر پێویستیی ھەڵگیرانی بایکۆتەکانی ئەمریکاو ئەورووپا لە سەر خەڵکی ئەم وڵاتە پێی داگرت.
بەرەڤانیی ئاسمانیی سوپای سووریا سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ھەینی ھێرشی موشەکیانەی ڕژێمی زایونی بۆ سەر دیمەشقی پێتەختی سووریای بەرپەرچ دایەوە.
دەوڵەتی سووریا دوابەدوای دەست درێژیی تازەی ئاسمانیی ڕژێمی زایونی بۆ سەر سووریا جارێکی تر داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەکە کرد کە ئەرکی خۆیان ڕاپەڕێنن و تەگبیری پێویست بۆ پێشگرتن بە ھێرشەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر خاکی ئەم وڵاتە بکەن.
بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە دیمەشقی پێتەختی سووریا تەقینەوەیەکی بە خۆیەوە بینی و ئەمەش چەند کوژراوو بریندارێکی لێ کەوتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی سووریا وێڕای پێداگری لە سەر ڕێزنانی تۆکمەوتەواوی دیمەشق لە ھەنگاوەکانی ئەم دواییەی تونس، دەستوەردانی تورکیا لە کاروباری نێوخۆیی ئەم وڵاتەی ئیدانەکرد.