"محەممەد جەواد زەریف" و "بوریس جانسۆن" وەزیرانی دەرەوەی ئێران و بەریتانیا ئێوارەی دووشەممە لە شاری نیۆیۆرکدا ڕێگاکانی پەرەپێدان و قووڵ کردنەوەی پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتیان خستە بەر باس و لێکدانەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران و وەزیری دەرەوەی سوئیس لە پەراوێزی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە نیۆیۆرک دیدار و وتووێژیان کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە هەوڵەکانی دوژمنکارانەی ئەمریکا کە خوازیاری چاکسازی و یان گەر بلوێت هەڵوەشاندنەوەی بەرجامە بەڕاشکاوی وتی، بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش " بەرجام" بۆ وتویژی دیسانەوە نابێ .
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: سەرۆک کۆماری ڕووسیا هۆگری پەرەپێدانی پێوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێرانە و پێوەندییەکانی ئێستا پوتانسییەلی ئەوەی هەیە زیاتر پەرە بستێنێ.
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیکرد: بە گوێرەی بەرنامەی تۆکمەی هەوڵی هاوبەش (بەرجام) ،هیچ سەردانێک لە لایەن ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ئەتۆمییەوە ناتوانێ بیانوویەک بێت بۆ ئاگاداربوون لە نەهێنییەکانی ئێران .