دیداری زەریف لەگەڵ هاوشانە سوئیسیەکەی لە نیۆیۆرک
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i308875-دیداری_زەریف_لەگەڵ_هاوشانە_سوئیسیەکەی_لە_نیۆیۆرک
وەزیری دەرەوەی ئێران و وەزیری دەرەوەی سوئیس لە پەراوێزی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە نیۆیۆرک دیدار و وتووێژیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 18, 2017 16:32 Asia/Tehran
  • دیداری زەریف لەگەڵ هاوشانە سوئیسیەکەی لە نیۆیۆرک

وەزیری دەرەوەی ئێران و وەزیری دەرەوەی سوئیس لە پەراوێزی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە نیۆیۆرک دیدار و وتووێژیان کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و دیدیەر بورخالتر وەزیری دەرەوەی سوئیس لەو چاوپێکەوتنەدا لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان، گۆڕانکارییەکانی ناوچەو جیهان و پرسەکانی دیکەی جێی سەرنجی دوو وڵات، وتووێژیان کرد.

بڕیارە زەریف لە نیۆیۆرک لەگەڵ بوریس جانسۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیاش دیدار و لەبارەی پرسە دوو قۆڵییەکان وتووێژ بکات.

وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشداربوون لە حەفتاو دووهەمین کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە نیۆیۆرکە.