یەکەی فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوانی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن شەوی چوارشەممە بنکەی بەکرێگیراوانی سعودی لە پارێزگەی جوفیان داوەتە بەر پەلامار.
پاش پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی بۆسەر ئاهەنگێکی هاوسەرگیریی لە شاری "الحزم" هەڵکەوتوو لە پارێزگای جوف لەباکووری یەمەن، پێنج کەسی مەدەنی کوژران.
سەرچاوە یەمەنیەکان ڕایانگەیاند مووشەکێکی بالستیکی کورتبڕی ئەو وڵاتە هاویژراوەتە بنکەی گاردی نیشتمانیی عەرەبستان لە نەجران و ڕێک ئامانجەکەشی پێکاوە.
یەمەنیەکان بەبۆنەی " ڕۆژی هاوار دژبە ملهوڕان " بە درۆشمی مەرگ بۆ ئەمریکا ، مەرگ بۆ ئیسرائیل و مەرگ بۆ ئالی سعود ڕێپێوانی بەملیۆنی لە پارێزگاکانی سەنعا حودەیدە ، سەعدە، حوجە و عومران بەڕێوە برد.
ژێدەرە ئاسایشیەکانی یەمەن ڕایانگەیاند کە سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی ئەو وڵاتە دەستیان گرتووە بەسەر چیاو کوێستانەکانی ناوچەی "نۆهوم" هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەنعا.
یەکەکانی دوورەنگێوی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن، کۆمەڵێک لە لەشکریان و بەکرێگیراوانی سەعودییان بەرەکانی جیزان و گوێئاوە ڕۆژئاواییەکان دایە بەر گولەو کوشتنیان.
پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی بۆسەر ناوچەی «شعب الدخل» لە شاری خەدیر ی پارێزگەی تەغز لە باشووری رۆژاوای یەمەن 6 کوژراو و 4 برینداری لێکەوتەوە .
هێزە یەمەنییەکان توانیان لە ئۆپراسیۆنێک لە پارێزگای ئەلزالع شەست و پێنج بەکرێگیراوی دەسدرێژکاری سەعوودی بەدیل بگرن.
فڕۆکە جەنگیەکانی دەسدرێژکاری سعودی ڕۆژی پێنجشەممە ، 27 جار پارێزگەی سەعدە لە باکووری یەمەنیان بۆردومان کرد .
یەکەی مووشەکیی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن دوێشەو(سێ شەممە) لە بەیاننامەیەکدا هەواڵی دروست کران و پەردەلادان لە سەکۆ ژێرزەوینیەکانی هاویشتنی مووشەکی بالستیک ڕاگەیاند.