پەلامارە بەرفراوانەکانی فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی بۆسەر پارێزگەی سەعدەی یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i344608-پەلامارە_بەرفراوانەکانی_فڕۆکە_جەنگیەکانی_سعودی_بۆسەر_پارێزگەی_سەعدەی_یەمەن
فڕۆکە جەنگیەکانی دەسدرێژکاری سعودی ڕۆژی پێنجشەممە ، 27 جار پارێزگەی سەعدە لە باکووری یەمەنیان بۆردومان کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 06, 2018 04:14 Asia/Tehran
  • پەلامارە بەرفراوانەکانی فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی بۆسەر پارێزگەی سەعدەی یەمەن

فڕۆکە جەنگیەکانی دەسدرێژکاری سعودی ڕۆژی پێنجشەممە ، 27 جار پارێزگەی سەعدە لە باکووری یەمەنیان بۆردومان کرد .

بە پێی راپۆرتی ئەلعالەم بە گێڕانەوە لە ئەلمەسیرە ، فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی ڕۆژی پێنجشەممە حەوت جار کەناڵی پێوەندیی و بەدالەی ناوچەی سنووریی رازح لە پارێزگەی سەعدەیان دایەبەر پەلامار و وێرانیان کرد .

فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی سەرلەبەیانی ھەمان ڕۆژیش یازدە جار ناوچەی جەبەل بن عەریج لە ناحیەی ساقین ، پێێنج جار ناوچەی جەبەل شەرقە و چوار جار ناوچەی جەبەل میفتاح لە ناحیەی حیدانیان لە پارێزگەی سەعدە بۆردومان کرد .

لە هەمان کاتدا سەرچاوەیەکی ئاگاداری سەربازیش ڕایگەیاند : یەکینەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەرتەش و گوردانە جەماوریەکانی یەمەن ڕۆژی پێنجشەممە ، بنکەی سەرکردایەتیی هاویەیمانیی سعودیان لە بنکەی ئەلبەریقە لە عەدەنی باشووری ئەم وڵاتە دایەبەر پەلامار .