وەبەرپەلامارکەوتنی بنکەی بەکرێگیراوانی سعودی لە پارێزگەی جوف
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i345401-وەبەرپەلامارکەوتنی_بنکەی_بەکرێگیراوانی_سعودی_لە_پارێزگەی_جوف
یەکەی فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوانی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن شەوی چوارشەممە بنکەی بەکرێگیراوانی سعودی لە پارێزگەی جوفیان داوەتە بەر پەلامار.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 18, 2018 07:16 Asia/Tehran
  • وەبەرپەلامارکەوتنی بنکەی بەکرێگیراوانی سعودی لە پارێزگەی جوف

یەکەی فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوانی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن شەوی چوارشەممە بنکەی بەکرێگیراوانی سعودی لە پارێزگەی جوفیان داوەتە بەر پەلامار.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  سەرچاوەیەکی سەربازی وتی :  لەم ئۆپراسیۆنە بنکەی سەربازیی ئەللبنات سەر بە بەکرێگیراوانی سعودی لە پارێزگەی جوف لەباکووری ئەم وڵاتە کەوتە بەر پەلامار.

ئەم سەرچاوە سەربازییە پێداگری کرد لەم پەلامارە  دەیان بەکرێگیراوی سعودی کوژراون و بریندار بوونە.

هێزی بەرگریی  سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن سەرباری  گەمارۆی هەمەلایەنەی ئەم وڵاتە لەلایەن ڕژێمی سعودییەوە،  ڕۆژ لە دوای ڕۆژ  بەهێزتر دەبێت.

عەرەبستان بە پاڵپشتیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لەمارسی٢٠١٥ـەوە دەستی داوەتە هێرش بۆسەر یەمەن و ئەو وڵاتەی لە زەوی، ئاسمان و دەریاوە گەمارۆ داوە.

شەڕخوازیی عەرەبستان وهاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا کوژرانی زیاتر لە چواردە هەزار یەمەنی ، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بە ملوێنان یەمەنیی لێکەوتووەتەوە.