وەزیری وزەی عەرەبستان دوای ڕەت کردنەوەی میدیا سەعودی وئیماراتیەکان ڕایگەیاند : دوو نەوت هەڵگرێک کە بەیانی ڕۆژی ڕابردوو لە نێزیک بەندەری ئەلفجیرە ی ئیمارات کەوتنە بەر دەسڕێژ ، سەربە عەرەبستان بوونە.
هێزە ئاسایشتیەکانی عەرەبستان بە پەلامار کردنە سەر شارۆچکەی شیعە نشینی "سنابس" ؛لە قەتیف لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە لانی کەم هەشت کەس لە شارومەندانیان بە زەبری گوللە کوشت.
زانایانی سوننەی ئێران لەنامەیەک بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەسێدارەدرانی دەیان کەس لە شارومەندانی بێتاوانی عەرەبستانیان مەحکوم کرد.
بەرپرسی بەشی حەجج و عومرەی وەزارەتی ئەوقاف و ئیرشادی یەمەن داخ و مەخابنی دەربڕی لە کردەی بەرپرسانی سەعودی لەمەڕ پێش گرتن بە هاتنی دانیشتووانی پارێزگا باکوریەکانی یەمەن بۆ عەرەبستان بەمەبەستی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی حەججی عومرە.
کەسێکی چەکدار لەکاتی پەلامار بۆ سەر فێرگەیەک لە پارێزگای "ئەلعەرزیات" لە عەرەبستانی سەعودی ، بەڕێوەبەری فێرگەکەی بە چوار گوللـە کوشت.
موفتییەکی لیبی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ھیچ شوێنێکی ئەم گۆی زەوییە لەگەندەڵی سەعودییەکان پارێزراو نەماوە، داوای لە خەڵکی وڵاتەکەی کرد کە لە ھەل و مەرجی ئێستادا بۆ پشتگری نەکردن لەو ڕژێمە،جارێک زیاترحەجج و عومرە بەجێ نەھێنن.
وەزارەتی نێوخۆی عەرەبستانی سەعودی باسی ڕاپەڕێندرانی بڕیاری لەسێدارەدانی ٣٧ شارومەندی ئەم وڵاتەی کردووە بە تۆمەتی خۆیان وتەنی ھەوڵدان بۆ کردەوەی تیرۆریستی.
لە تەقەی هێزی پۆلیسی عەرەبستان بۆسەر نەیارانی ڕژێمی ئالی سعود، لەنیزیک بنکەی پۆلیس لەباکووری ریازی پێتەختی ئەم وڵاتە، لانیکەم چوار کەس کوژران.
ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوەی لوبنان، هەواڵی بڵاوکراوە لەلایەن میدیا سەعودیەکان لەبارەی دیداری وەزیری دەرەوەی لوبنان لەگەڵ بەرپرسێکی زایۆنی لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیای بەدرۆخستەوە.
بنەماڵەی ڕۆژنامەنووس و ڕەخنەگرە کوژراوەکەی نەیاری ڕژێمی سەعودی، داوای سزادانی ھۆکارانی کوشتنی ناوبراویان کرد.