-
سوپای رژیمی زایۆنی باڵەخانە نیشتەجێبووەکانی باشوری شاری غەززە دەتەقێنێتەوە
کانونی یهکهم 06, 2025 18:46سوپای رژیمی زایۆنی ئەمڕۆ هێرشی چڕی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی جیاوازی غەززە ئەنجامداوە کە باڵەخانە نیشتەجێبوەکانی لە گەڕەکی زەیتون لە باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە تەقاندوەتەوە، هەروەها لە هێرشی دیکەی ئاسمانیدا بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی ئەو کەرتە، ژماریەک کوژراو و برینداری لێکەوتوەتەوە.
-
یونیسێف : لە دەسپێکی ئاگربڕەوە لە غەززە تائێستا ٧٠ منداڵ کوژراون
کانونی یهکهم 06, 2025 13:06وتەبێژی یونیسێف باسی کوژرانی حەفتا منداڵی فەلەستینی کرد لە دەسپێکی ئاگربڕەوە لە غەززە هەتا ئێستا .
-
درێژەی جەنایەتەکانی رژێمی زایۆنی لە غەززە
کانونی یهکهم 05, 2025 20:20رژێمی زایۆنی لە درێژەی دەسدرێژکارییەکانی و پێشێلکردنی ئاگربڕ لە کەرتی غەززە هەروا بەردەوامە لە پەلاماردانی ناوچەکانی ناسراو بە هێڵی زەرد لە ڕۆژهەڵاتی کەرتی غەززە لەڕێی بۆردومان و وێرانکردنی خانووبەرە و ژێرخانەکان.
-
تەشەنای قەیرانی مرۆیی لە غەززە
کانونی یهکهم 05, 2025 18:29شارەوانیی غەززە وشداریی دا؛ لەبەر تەواو بوونی پاشەکەوتی سووتەمەنی و لەکارکەوتنی ئۆتۆمبیلەکانی تایبەت بە کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک، ڕاژەکاریی کۆکردنەوەو گواستنەوەی پاشماوەو پاشەڕۆ، بەڕێژەیەکی بەرچاو کەم دەکا.
-
ئیدانەکرانی تاوانکاریی ئەم دواییەی رژێمی زایۆنیستی لە غەززە
کانونی یهکهم 05, 2025 09:41سەرچاوە نەخۆشخانەییەکان لە کەرتی غەززە ڕایانگەیاند؛ ژماری شەهیدانی شەڕ بۆ حەفتا هەزار و سەت و بیست و پێنج کەس و ژماری بریندارانیش بۆ سەت و حەفتاو یەک هەزار و پانزە کەس زیادی کرد.
-
شەرمەزارکرانی پێشێلکردنی ئاگربەس لە غەززە لەلایەن موفتی عوممانەوە
کانونی یهکهم 04, 2025 18:38لە جەنگەی پێشێلکرانی ڕێککەوتنی ئاگربەس لەلایەن رژێمی زایۆنییەوە، موفتی عوممان کاردانەوەی پێشاندا بەدرێژەی پێشێلکرانی ڕێککەوتننامەی ئاگربەس و هەروەها درێژەی پەلامارەکانی ئەو رژێمە بۆسەر کەرتی غەززەو ئەو تاوانکارییانەی ئیدانە کرد.
-
ڕێگریی رژێمی زایۆنی لە گوێزرانەوەی بریندارانی غەززە، تاوان دژی مرۆڤایەتییە
کانونی یهکهم 04, 2025 17:16"ئیسماعیل سەوابتە"ی بەڕێوەبەری نووسینگەی میدیایی حکوومیی لە غەززە وتی: ڕێگریی کردنی رژێمی زایۆنیستی لە برانەدەری برینداران لە غەززە بۆ چارەسەریی، تاوانی مرۆیی و درێژەی سیاسەتی ژینۆسایدی ئەو رژێمەیە.
-
نەواف سەلام: وتووێژەکانی ئاگربڕ لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی، بە دانوستانی ئاشتی ئەژمار ناکرێ
کانونی یهکهم 04, 2025 15:55سەرۆک وەزیرانی لوبنان پێی داگرت؛ دانوستانەکانی ئێستا بۆ ئاگربەس لە باشووری لوبنان بەهیچ لەونێک وەک دانوستانی ئاشتی لەگەڵ رژێمی زایۆنی نایەتەئەژمار.
-
ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٧٠ هەزار و ١١٧ کەس
کانونی یهکهم 03, 2025 19:06لە٤٨کاتژمێری ڕابردوودا پێنج شەهید گوێزرانەوە نەخۆشخانەکانی غەززە کە چواریان شەهیدی تازەو یەکێکیش تەرمەکەی ئەم بەینە دۆزراوەتەوە. هەروەها لەوماوەدا سێزدە کەسی دیکە بریندار بوون.
-
هەڵاتنی زایۆنییەکان لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان بۆ گەڕان بەدوای ئاسایشدا
کانونی یهکهم 03, 2025 09:51بەپێی ئامارە ڕاگەیێندراوەکان سەرباری نەیارەتی رژێمی داگیرکەر لەگەڵ بڵاوکرانەوەیان، نزیک بە دووسەت هەزار شارۆچکەنشین لە حەوتی ئۆکتۆبەرەوە تائێستا بەشێوەی هەمیشەیی لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان چوونەتەدەر و پتر لە سەتا دەیان فەڕانسەیان بۆ ئەو مەبەستە هەڵبژاردووە.