ھێزەکانی سوپای سووریا توانییان وێڕای پاشگەز کردنەوەی تیرۆریستان بچنە نێو پارێزگای ئیدلەب و بە سەر شارۆچکەی قەسابیە لە گردوپەڕی باشووری ئیدلەب دا زاڵ ببن.
وەزارەتی دەرەوەی سووریا بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنی مەککەی شەرمەزار کرد.
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی ، ڕیفی ڕۆژهەڵاتی قونەیتەرە"ـیان لە باشووری سووریا دایە بەر مووشەک.
دوابەدوای تێپەڕینی تانکەکانی ڕژێمی زایۆنی لە هێڵی ئالفا لە ناوچەی داگیرکراوی جەولان، سوپای سووریا حاڵەتی ئامادەباشی ڕاگەیاندووە.
سوپای سوریا باسی دەستبەسەرکردنی ٣٠ ئەفسەری ھەواڵگریی بیانی لەوانە چەند ئەفسەری رژیمی زایۆنیی کرد لە شارۆچکەی "کەفەرنەبوودە"ی باکووری پارێزگای حەماە .
ناوەندیی ئاشتیی ڕووسیا لە سووریا باسی بەرپەرچ درانەوەی پەلاماری تیرۆریستی بەرەی نووسرە بۆ سەر بنکە و مەتەرێزی هێزەکانی سوپای سووریا لە باکووری پارێزگای "حەماه" و کوژرانی لانیکەم ١٠٠ تیرۆریستی کرد.
بەهۆی تەقینەوەی ترۆمۆبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە شاری مەنبیج لە پارێزگەی حەڵەبی باکووری سووریا ، لانی کەم حەوت کەس کوژران یا برینداربوون.
لە پەلاماری تیرۆریستانی تەکفیری بۆسەر ناوچەی سەقلیبییە ، دەورووبەری حەممای سووریا، سێ منداڵی سووری کوژران و ژمارێکی خەڵکی لاشەڕ بریندار بوون.
وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ئەمریکا لەدووی پارچە پارچە کرانی سووریایە .
ناوەندی هەماهەنگی ڕووسیا لە پێگەی حەمیمیم لە رۆژئاوای سوریا ڕایەگەیاند: تاقمە ترۆریستییەکانی سەقامگیر لە ئەدلێب، ٢٧ مووشەک یان گرتە ئەم پێگەیە کە هەموویان سەرنخوون بوون.