پەلاماری ئەرتەشی سووریا بۆسەر بنکەی تیڕوڕیستان لە دەڤەری لازقیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i366226-پەلاماری_ئەرتەشی_سووریا_بۆسەر_بنکەی_تیڕوڕیستان_لە_دەڤەری_لازقیە
هێزەکانی ئەرتەشی سووریا بە کردنە ئامانجی بنکەی تیڕوڕیستان لە دەڤەری لازقیەی ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە ژومارێک لە تیڕوڕیستانیان کوشت و بریندار کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 28, 2019 14:37 Asia/Tehran
  •  پەلاماری ئەرتەشی سووریا بۆسەر بنکەی تیڕوڕیستان  لە دەڤەری لازقیە

هێزەکانی ئەرتەشی سووریا بە کردنە ئامانجی بنکەی تیڕوڕیستان لە دەڤەری لازقیەی ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە ژومارێک لە تیڕوڕیستانیان کوشت و بریندار کرد .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ئەلنەشرە  هاوکات  لە گەڵ  پەلاماری  هێزەکانی  سووری  بۆ سەر بنکەی  تڕوڕیستان  لە بەرزاییەکانی  کەبینە  و ئەلخزر  لە  دەڤەری  باکووری  لازقیە  هێزی  ئاسمانی  ئەرتەشی  سووریا ش  ئەو  بنگەلەیان  بوردمان کرد . لە لایەکی  دیکەوە  لە ئاکامی  تەقینەوەی  بۆمبێکی  بەجێ ماوە  لە تڕوڕیستان  لە دەڤەری  ڕۆژهەڵاتیی  پارێزگای  ئەلسویدا  لە باشووری  سووریا  ژومارێک  لە  هێزەکانی  ئەرتەشی  سووریا  بریندار بوون .  ڕاپۆڕتێکی  دیکە   دەڵێت  تاقمی  تڕوڕیستی  داعش  بەرپرسایەتی  پەلاماری  خۆکوژی  ڕۆژی  شەمە  بۆ سەر هێزەکانی   ئەرتەشی سووریا  لە دەڤەری دەرعایان لە باشووری  ئەو وڵاتە  کە بووە هۆی  کوژرانی  6 سەربازی  سووری  بوو گرتە  ئەستۆ .