ئەمریکاو ڕژێمی زایونی و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان شەوی سێ شەممە یە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەکی ھاوبەش، دەستیان کرد بە پاسا ھێنانەوەی سازان و ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەبوزەبی و تەلەبیب.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زاوینی ، جەختی کرد: میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان خەیانەتی لە جیھانی ئیسلام، گەلانی عەرەب و وڵاتانی ناوچەکە و ھەروەھا فەلەستین کردووە.
ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی ڕایگەیاند: پێکھاتنی ڕۆژھەڵاتی ناڤینی تازە بە وەدەرنانی یەکجاریی ئەمریکا لە ناوچەکە سەر دەگرێت.
وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بارەی ڕێککەوتنی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونی ڕایگەیاند: ئەمە بابەتێکی نێوخۆییەو پەیوەندیی بە خۆیانەوە ھەیە.
«ئەفشین عەلا» شاعیرونووسەری ئێرانی دوای واژۆکرانی ڕێککەوتننامەی دەستەڵاتدارانی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونی ھەڵبەستێکی بۆ دەستەڵاتدارانی عەرەب دانا کە لە لایەن ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامییەوە ستایشی لێ کرا.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی:میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان بۆ کڕینی ئاسایشت ڕوی لە ڕژێمی زایونی ناوە، کەچی ئیسرائیل ناتوانێ ئاسایشتی خۆشی دابین بکات.
سەرچاوەکانی یەمەن باسی خۆپیشاندانی سەدان کەس لە جەماوەری ئەم وڵاتە لە عەدەن ، باشووری یەمەن و سووتاندنی ئاڵای ڕژێمی زایونییان کردووە.
سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) وتی:مێژوو بەزەیی بەوانەدا نایەتەوە کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕژێمی زایونی دا ئاسایی دەکەنەوە.
نوێنەرانی پەرلمانی کوێت، ڕێککوتنەکەی ئەم دواییەی میرنشینە یەکگرتوە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونییان بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان ئیدانە کرد.
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تونێس ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ئەم ھەنگاوە دەستدرێژی بۆ سەر مافی گەلی فەلەستین و ھەرەشەیەکی ئاشکرای دژی ھاوبیروڕایی عەرەبی و ئیسلامی بە تایبەت لە ئاستی جەماوەری دایە.