-
سەرایائەلقودس خۆفڕێکی ڕژیمی زایۆنیستی خستە خوارەوە
ئاب 29, 2024 10:10گوردانەکانی سەرایاقودس لقی سەربازی جیهادی ئیسلامی ڕایگەیاند کە لە لێواری ڕۆژئاوا ڕووبەرووی چەکدارانی داگیرکەری زایۆنیست بوونەوەو، خۆفڕێکی ئەو ڕژیمەیان خستۆتە خوارەوە.
-
ئاماری نوێی شەهیدو بریندارەکانی غەزە لە ٣٢٦مین ڕۆژی شەڕ لەو کەرتە
ئاب 29, 2024 09:20وەزارەتی تەندروستی غەزە ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایۆنیست لەماوەی ٢٤ کاتژومێری ڕابردوو چوار پەلاماری دڕندانەی لە غەزە بەڕێوەبردوون کە بۆتە هۆی شەهیدبوونی ٥٨ کەس و ١٣١ بریندارو بەمجۆرە ئاماری شەهیدو بریندارەکانی غەزە لە حەوتی مانگی ئۆکتۆبرەوە تاکوو ئێستا گەیشتۆتە ٤٠ هەزارو ٥٣٤ شەهیدو ٩٣ هەزارو ٧٧٨ بریندار.
-
سوودانی: ڕژیمی زایۆنیستی لەسایەی بێدەنگی جیهانی دا دڕندەکاری دەکا
ئاب 28, 2024 13:43سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەرۆکی میسر ڕەخنەی گرت لە بێدەنگی کۆمەڵگەی جیهانی لەهەمبەر قەڵاچۆی خەڵکی غەزە لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوە.
-
شەرمەزار کرانی قسەکانی بن گوێر سەبارەت بە مزگەوتی ئەقسا لە لایەن وڵاتانی عەرەبییەوە
ئاب 28, 2024 13:16قسەکانی بن گوێر سەبارەت بە مزگەوتی ئەقسا لە لایەن وڵاتانی عەرەبییەوە شەرمەزار کرا.
-
قەسام: چەکدارانی ڕژیمی داگیرکەر نوقم دەبن لە زەلکاوی لێواری ڕۆژئاوادا
ئاب 28, 2024 09:46گوردانەکانی قەسام پێداگری کرد کە قسەی ڕژیمی زایۆنیستی سەبارەت بە پەلاماری سەربازی بەربڵاو بۆسەر لێواری ڕۆژئاوا هەرتەنیا دەبێتە زەلکاوێکی نوێ کە چەکدارانی ئەو ڕژیمەی تێدا نوقم ببێ.
-
بۆردومانی دڕندانەی خان یونس لە لایەن داگیرکەرانەوە
ئاب 28, 2024 08:20ڕۆژی ٣٢٦ـەمی ژینۆساید لە غەززە بە پەلامارە دڕندانەکانی رژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی غەززە بەردەوام بوو و بە هۆیەوە ژمارێکی دیکە لە فەلەستینییەکان شەهید بوون.
-
سەنعا : وڵام بە زایونیستەکان گورچکبڕە
ئاب 27, 2024 12:13وەزیری بەرگری یەمەن بە وتنی ئەوەی کە وەڵامی یەمەن بە جەنایەتەکانی ڕژیمی زایونیستی دژی ئەو وڵاتە حەتمیە جەختی کرد هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەرزترین ئاستی ئامادەیی دان بۆ زەبر وەشاندن لە دوژمن و ئامانجەکانی ئێمەش لە فەلەستینی داگیرکراو دیاری کراو ە .
-
محەممەد ئەلهیندی: ئەمریکا خۆی بووە بە بەشێک لە کێشە
ئاب 27, 2024 12:01جێگری بەڕێوەبەری گشتی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین وتی: هیچ لایەنێک ناتوانێ چۆنیەتی بەڕێوەبردنی کاروباری دەروازەی سنووریی ڕەفەح داسەپێنێ بە سەر ئێمەدا. ئەمریکا ئێستا بووە بە بەشێک لە کێشەکە و بەرژەوەندیی هەڵبژاردنەکانی کۆشی سپی ئەوە دەخوازێ کە بگاتە ڕێککەوتن لە غەززەدا.
-
قەتەر: قسەی دنەدەرانە کاریگەریی نگەتیڤ دادەنێتە سەر هەوڵەکانی دامەزراندنی ئاگربڕ لە غەززە
ئاب 27, 2024 11:12وەزارەتی دەرەوەی قەتەر قسەکانی ئیتمار بن گوێر وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی سەبارەت بە مزگەوتی ئەقسای بە تووندی ئیدانە کرد و ڕایگەیاند کە ئەم چەشنە قسە و باسە دنەدەرانەیە و کاریگەریی نالەبار دادەنێتە سەر ئەو هەوڵانەی لەپێناو دەسڕاگەیشتن بە ئاگربڕ لە غەززە دەدرێن.
-
درێژەی تاوانکاریی زایۆنییەکان لە کەرتی غەززە لە ٣٢٥ رۆژدا
ئاب 27, 2024 10:26وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕایگەیاند کە لە حەوتی ئۆکتۆبەری٢٠٢٣وە تائێستا ٤٠هەزار و٤٣٥هاووڵاتیی فەلەستینی لە کەرتی غەززە شەهید بوون.