ئاب 28, 2024 13:43 Asia/Tehran

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەرۆکی میسر ڕەخنەی گرت لە بێدەنگی کۆمەڵگەی جیهانی لەهەمبەر قەڵاچۆی خەڵکی غەزە لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوە.

محمدشیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ عەبدولفەتاح السیسی سەرۆک کۆماری میسر لە پێتەختی بەڕێوەبەری نوێی ئەو وڵاتە واتە شاری عەلەمەین چاوپێکەوتنی کرد.

لەو چاوپێکەوتنەدا سودانی ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایۆنیستی لەسایەی بێدەنگەکردنی جیهانی سەرجەم هێڵەکانی پێشێل کردوەو دەست دەداتە دڕندەکاری لە غەزەو عێراقیش دەتوانێ ببێتە گۆڕەپانێک بۆ هاوخوازی وڵاتان.

سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک کۆماری میسر لەو چاوپێکەوتنەیان دا سەبارەت بە پەیوەندی دوولایەنەو گرینگی هاریکاری هاوبەش لەبواری جۆربەجۆر بەجۆرێک کە بەرژەوەندی هاوبەش نێوان دوو وڵات بەهێز بکا ڕاوێژیان کرد.

عەبدولفەتاح سیسی"یش وتی عێراقی هێزمەند بە پاڵپشتێک بۆ ناوچەکەو وڵاتانی عەرەبی دێتە ئەژمارو عێراقی سەقامگرتوو وەک هێزێکە بۆ هەموو براو هاوڕێ یانمان لە ناوچەکە و پێداگریشی کرد لەسەر هۆگری عێراق لەسەر هاریکاری و نەرمی نواندن لەبەرامبەر کۆمپانیا میسریەکان دا.

سەرپەیڤ