سامی ئەبوو زوهری ئەندامی باڵای حەماس جەختی کرد : یوئاڤ گاڵانت وەزیری شەڕی ڕژێمی زایونیستی کە بە ئاواتی لەناو چوونی حەماس بوو خۆی چوو بەڵام حەماس مایەوە .
فەرماندە سەربازیەکانی خۆڕاگری لە باکووری کەرتی غەززە بە دانوستانکاران متمانەیان دا کە دۆخی جەنگی لەدژی داگیرکەران ڕەوتی باش دەپێوێت، هەرلەم ڕووەوە باج مەدەنە نێونجیگەران وئەمریکیەکان .
لە 397 ەمین ڕۆژ لە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایونیستی لە غەزە هەژماری شەهیدانی فەلەستینی گەیشتووەتە چل و سێ هەزارو سێسەدو نەوەد و یەک کەس و بریندارانیش گەیشتووەتە سەدو دوو هەزار و سێسەدو چل و حەوت کەس .
ئیهود باراک سەرۆک وەزیرانی پێشووی ڕژێمی زایونیستی لە پەیامێکدا کاردانەوەی پیشاندا بە لاچوونی یوئاڤ گاڵانت لە وەزارەتی شەڕ لە لایەن سەروک وەزیرانی ئەو ڕژێمەوە و وتی : ژیانی نەتەوەیەک ئامێری مانەوەی نتانیاهۆ نییە
خۆپیشاندەرانی زایۆنیست وێڕای تێکهەڵچوون لە گەڵ پولیس و داخستنی شاڕێ ئایالون لە تەلابیب خوازیاری لەسەرکار لاچوونی نتانیاهۆ بوون.
هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لاگران وپشتیوانانی فەلەستین لە بەردەم باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە لەندەن کۆبوونەوەی ناڕازیانەیان بەڕێوە برد وپشتیوانی واشنتۆن لە ڕژێمی جەنایەتکاری زایۆنیان شەرمەزار کرد
حیزبوڵڵای لوبنان بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیویەک لە مووشەکی خاڵ پێکی نوێ خۆی ڕایگەیاند لەم مووشەکە کەڵک وەردەگیردرێت بۆ کوتانی ناوەندە هەستیار وگرینگەکانی دوژمن.
یوئاوگاڵانت وەزیری جەنگی لەسەرکاردەرکراوی ڕژێمی زایۆنی باسی هۆکارەکانی دەرکرانی لەکارەکەی کرد
لە پەلاماری شەوی ڕابردووی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر شارۆچکەی بەرجا لە پارێزگای جەبەلی لوبنان پازدە کەس شەهید بوون .
پەیامنێری ئەلعالەم هەواڵی دا لە شەهیدکرانی یەک کەس وبرینداربوونی سێ کەسی تر لە دەسدرێژکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەرناوچەیەک لە شاری سنووری " ئەلقەسیر