پەسەندکرانی لکێندرانی لێواری رۆژاوا، پێشێلکردنی ئاشکرای یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i442397-پەسەندکرانی_لکێندرانی_لێواری_رۆژاوا_پێشێلکردنی_ئاشکرای_یاساوڕێسا_نێودەوڵەتییەکانە
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند: پەسەندکرانی ڕەشنووسی یاسای پەیوەست کرانی لێواری رۆژاوا بە سەرزەوینە داگیرکراوەکان لە کنێسێتی رژێمی زایۆنی بە پێشێلکەری ئاشکرای یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکانە.
(last modified 2025-10-24T09:06:58+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 24, 2025 09:26 Asia/Tehran
  • پەسەندکرانی لکێندرانی لێواری رۆژاوا، پێشێلکردنی ئاشکرای یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکانە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند: پەسەندکرانی ڕەشنووسی یاسای پەیوەست کرانی لێواری رۆژاوا بە سەرزەوینە داگیرکراوەکان لە کنێسێتی رژێمی زایۆنی بە پێشێلکەری ئاشکرای یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکانە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەبڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لەو بارەوە ڕایگەیاند، ئەو کردە پاوانخوازانە، هەلی ڕەخسانی سەقامگیریی لاواز دەکا، ڕاستیی داگیرکران و شارۆچکەسازیی دەچەسپێنێ و ئاسایش و سەقامی گشتیی ناوچە دەخاتە مەترسی.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کرد، بەرپرسیارەتی یاسایی و مرۆیی خۆی بگرێتەئەستۆ و لێبڕاوانە راوەستێ لەهەمبەر سیاسەتگەلی دەسدرێژکارانەو پاوانخوازانەی رژێمی زایۆنی دژی گەلی فەلەستین.