ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن: ئەمریکا گەورەترین پشتیوان و هاوبەشی جەنایەتەکانی زایۆنییەکانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i442353-ڕێبەری_ئەنساروڵڵای_یەمەن_ئەمریکا_گەورەترین_پشتیوان_و_هاوبەشی_جەنایەتەکانی_زایۆنییەکانە
سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: ئەمریکا گەورەترین پشتیوان و هاوبەشی جەنایەتەکانی زایۆنییەکانە.
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 21, 2025 18:44 Asia/Tehran
  • ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن: ئەمریکا گەورەترین پشتیوان و هاوبەشی جەنایەتەکانی زایۆنییەکانە

سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: ئەمریکا گەورەترین پشتیوان و هاوبەشی جەنایەتەکانی زایۆنییەکانە.

سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین وتی: "گەلی ئێمە ئاڵای جیهاد لە ڕێگای خوای گەورەی هەڵکردووە، بەرامبەر بە زاڵمانی زەمانە، واتە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی و لە پێناو پشتیوانیکردنی گەلی فەلەستین و بابەتەکانی هاوپێوەند بە ئارمانجەکانی گەورەی ئومەتی ئیسلامییەوە. خەڵکی یەمەن لەوپەڕی ڕاستبێژییەوە یارمەتی خەڵکی فەلەستینیان داوە و پشتیان بەرنەداون."

ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن بە  ڕەخنە لە هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی سەبارەت بە مەسەلەی داکۆکیکردن لە کەیسی فەلەستین وتی: " سوپاکانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی کە ژمارەیان زیاترە لە ٢٥ ملیۆن کەس، نە دەنگێکیان هەیە و نە هیچ کاریگەرییەکیان دیارە و نە هەڵوێستێکیان لێوە دەبیندرێ.

سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین بە ئاماژە بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە وتی: " قێزەونی و دزێویی زایۆنییەکان، جەنایەت، زوڵم و زۆر و یاخیبوونیان لە دوو ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە لە ئاستێکی تۆقێنەردا دەرکەوتووە."