حەوتەی سیھەمی تۆپی پێی بریمەرلیگی تورکیا ڕۆژی ڕابردوو بە ئەنجامی دوو یاری دەستی پێ کرا.
تیپی تیرھاویتن بە کەوانی ئێران لە کێبەرکێکانی کۆپی ئاسیایی دوو میدالیای زێڕو چوار میدالیای برۆنزیان مسۆگەر کرد.
«ھانیە شاوەیسی» و «نگین ڕەحمانی» دوو ئافرەتی سنەیی یاریزانی تۆپی دەست بە مەبەستی بەشداری کردن لە کێبەرکێکانی پاڵعوانەتیی تۆپی دەستی تازەلاوانی ئاسیا ھاوڕێ ەگەڵ تیپی نیشتیمانیی تازەلاوانی ئێران بەرەو وڵاتی کازاخستان وەڕێ کەوتن.
پرۆڤەی تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی ئەفغانستان بۆ بەشدارییەکی ھێزمەند لە کێبەرکێی ھەڵبژاردەی کۆپی گەلانی ئاسیا، ھاوڕێ لەگەڵ ڕاھێنەرە ئێرانییەکەیان لە شاری شیرازدا بەڕێوە دەچێت.
تیپی «مەکس کامپۆند»ی ئێران ڕێی لە قۆناغی کۆ تایی کێبەرکێکانی کۆپی ئاسیا دەکەوێت کە لە ئێستادا لە تایلەند خەریکە بەڕێوە دەچێت.
نەوەدوھەشتەمین کێبەرکێی نێوان تیپەکانی ئیستیقلال و پێرسپۆلیس بە یەکسان کۆتایی پێ ھات.
سی و ھەشتەمین خولی کێبەرکێی نێونەتەوەیی قورئانی کەریم بە ئامادە بوونی ٦٢ نوێنەری سەربە وڵاتانی بیانی لە تاراندا دەستی پێ کرد.
تیپی تۆپی پێی ژێر ٢٣ ساڵی ئێران لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی ئاسیا لەگەڵ ئوزبەکستان و قەتەرو تورکمەنستان بوو بە ھاوگروپ.
تیپی فوتساڵی ژێر ١٩ ساڵی ئێران بە سەرکەوتن بە سەر تاجیکستان دا توانی دوھەمین سەرکەوتنی خۆی لە کێبەرکێکانی کافا تۆمار کات.
ئامادە بوونی دە ھەزار تەماشاوان لە کێبەرکێی نێوان تیپە نیشتیمانییەکانی ئێران و عێراق یەکلایی کرایەوە.