ھێزەکانی ئەمریکی دەیان تیرۆریستی داعشیان لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریاوە گواستەوە بۆ بنکەی نایاسایی خۆیان لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە.
لەشکریانی ئەمریکی ھاوڕێ لەگەڵ چەکدارانی ھێزەکانی سووریای دیموکرات ھێرشیان کردە سەر گوندێک لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریاو گەمارۆیان دا.
لەشکریانی تورکیا جارێکی تر گردوپەڕی شاری «عەین عیسا» لە باکووری پارێزگای «ڕەققە»ی سووریایان دایەبەر ھێرشی تۆپخانە.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ باسی ھاوێژرانی گوللەھاوەن بەرەو بنکەی ئەمریکا لە گردوپەڕی دێرۆزوور لە ڕۆژھەڵاتی سووریای کردووە.
ھێزەکانی سووریای دیموکرات «ھەسەدە» ڕایانگەیاند: لەگەڵ ھێزەکانی ڕووسیاو سوپای سووریا بنکەیەکی سەربازییان لە «عەین عیسا» پێکھێناوە ھەتا ڕێ لە ھێرشەکانی تورکیا بگرن.
سەدان کەس لە جەماوەری پارێزگای حەسەکە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا، بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە ئامادە بوونی نایاسایی لەشکریانی ئەمریکی دەستیان دایە خۆپیشاندان.
چەکدارانی سەربە ھێزەکانی سووریای دیموکرات «ھەسەدە»ی ھاوپەیمانی داگیرکەرانی ئەمریکی کۆمەڵێک لە خەڵکی سڤیلین لە بەر دەروازەی باشووریی «حەسەکە» ڕفاند.
سەرچاوە میدیاییەکان باسی ڕفێندرانی کۆمەڵێکی تر لە لاوانی سووریایان کرد لە لایەن ھێزەکانی سووریای دیموکراتەوە لە پارێزگای «ڕەققە»ی باکووری ئەم وڵاتە.
بەرپرسێکی ئاسایشتیی ھێزەکانی سووریای دیموکرات لە لایەن کۆمەڵێک چەکداری نەناسراوەوە کرایە ئامانج و تیرۆر کرا.
لەشکریانی ئەمریکی لە درێژەی بە قاچاخ بردنی نەوتی سووریا، ١٢٠ گەڵابەی ھەڵگری نەوتیان لەم وڵاتە بردە دەرەوە.