روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگهیاند، دوێنێ شەممە پێکدادان لە نێوان هێزە کوردییەکان و چەکدارانی داعش لە نزیک ئەو گرتوخانەیەی کە هەفتەی رابردو داعش هێرشی کردەسەر رویداوه و هێشتاش دەیان داعشی لەوێ شەڕ دەکەن.
سەرچاوە خۆجێییەکان باسی ڕفێندرانی ٥٠ کەسی سڤیلیان کردووە بە ھۆی چەکدارانی ھەسەدەی ھاوپەیمانی ئەمریکاوە لە شاری ڕەققەی سووریا.
نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان وتی: ئامانجی ئەمریکا لە ڕووداوەکانی حەسەکە بووژاندنەوەی تاقمی تیرۆریستیی داعشە بۆ پاسادانی مانەوەی لەشکرییەکانی لە سووریا.
میدیا عێراقیەکان باسی بۆردومانی بەندیخانەی غوێرانی پارێزگەی حەسەکە لە رۆژھەڵاتی سوریا دەکەن لە لایەن ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیەوە بە فەرماندەیی ئەمریکا . .
بۆ ڕۆژى سێیهم لهسهریهک داعش پهلامارى زیندانى غوێران (سناعه)ى کوردستانی سوریای داوه و هێزهکانى سوریاى دیموکرات (ههسهده)ش لهههوڵى تێکشکاندنى پهلامارهکهدایه، ئهمریکاش لهئاسمانهوه هاوکاریی ههسهده دهکات.
دوابەدوای ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ھێزەکانی سوپاو کوژرانی ١١ عێراقی و ھەڵاتنی تیرۆریستانی سەربە داعش لە بەندیخانەی «غەویران» لە شاری «حەسەکە»ی سووریا لەشکریانی عێراق کەوتنە ڕەوشتی ئامادە باشییەوە.
ھێزەکانی سووریای دیموکرات کە لە لایەن ئەمریکاوە داکۆکییان لێ دەکرێت شاری عەفرینیان دایە بەر ھێرشی بە ھاوەن.
سەرچاوە میدیاییەکان باسی خۆپیشاندانی خەڵکی شاری «ئەلشەدادی» لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریایان کردووە دژی چەکدارانی سەربە ئەمریکا.
تاقمی تیرۆریستیی داعش شێوازی تازەی خەراج وەرگرتن لە بازرگانان و دەوڵەمەندانی ناوچەکانی دێرۆزوور لە ڕۆژھەڵاتی سووریایان دەست پێ کردووەو ناچار بە دانی خەراجیان دەکەن بە ناوی خەرجی حکومەت دارییەوە.
وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: تاقمە تیرۆریستەکانی بەرەی نوسرەو داعش بە داکۆکیی ئەمریکاو تورکیا لە باکووری ڕۆژئاواو باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریادان.