بەرپاکرانی خۆپیشاندانی دژی ئەمریکی لە حەسەکەی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i405473-بەرپاکرانی_خۆپیشاندانی_دژی_ئەمریکی_لە_حەسەکەی_سووریا
سەدان کەس لە جەماوەری پارێزگای حەسەکە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا، بۆ ناڕەزامەندی بەرامبەر بە ئامادە بوونی لەشکریانی ئەمریکی دەستیان دایە خۆپیشاندان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 17, 2022 08:07 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی خۆپیشاندانی دژی ئەمریکی لە حەسەکەی سووریا

سەدان کەس لە جەماوەری پارێزگای حەسەکە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا، بۆ ناڕەزامەندی بەرامبەر بە ئامادە بوونی لەشکریانی ئەمریکی دەستیان دایە خۆپیشاندان.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی مەیادین، جەماوەری پارێزگای حەسەکەی سووریا شەوی پێنج شەممە بە بەرپا کردنی خۆپیشاندان و ھەڵدانی دروشم، ئامادە بوونی نایاسایی لەشکریانی ئەمریکی لە سووریاو تاڵان کردنی سەرچاوە نەوتییەکانی ئەم وڵاتەیان ئیدانە کرد.

جەماوەری حەسەکە لە مەیدانی حافز ئەسەد مانیان گرت و تێکدرانی ژمارەیەک لە دامەزراوە دەوڵەتییەکان لەوانە بیناکانی فێرکاری لە لایەن ھاوپەیمانیی ئەمریکاو دەست گرتن بە سەر بڕێک لە بیناکانی زانکۆ لەم پارێزگایە لە لایەن ھێزەکانی سووریای دیموکراتیان ئیدانە کرد.

ھۆزوتیرەکانی عەرەب لە کاردانەوە بەرامبەر بە ھەنگاوەکانی ھەسەدە ڕایانگەیاندووە، دەست درێژکاریی ھێزەکانی ھەسەدە پێشێل کردنی بەھا ئاکاری و مرۆڤییەکانە کە بە داکۆکیی ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا دژی دانیشتووانی ئەم ناوچەیەو ماڵ و سامانیان ئەنجام دەگرێت.