تەقەی چەکدارانی سەربە ئەمریکا بەرەو خەڵکی باکووری سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i405602-تەقەی_چەکدارانی_سەربە_ئەمریکا_بەرەو_خەڵکی_باکووری_سووریا
سەرچاوە سوورییەکان باسی کردەوەی سەرکوتکارانەی چەکدارانی ھەسەدەیان کردووە لە باکووری سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 22, 2022 13:19 Asia/Tehran
  • تەقەی چەکدارانی سەربە ئەمریکا بەرەو خەڵکی باکووری سووریا

سەرچاوە سوورییەکان باسی کردەوەی سەرکوتکارانەی چەکدارانی ھەسەدەیان کردووە لە باکووری سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سانا، ڕۆژی سێ شەممە لە ئەنجامی تەقەکردنی ھێزەکانی سووریای دیموکرات بەرەو دانیشتووانی گوندی «ئەلزوبا» لە گردوپەڕی قامیشلی لە باکووری سووریا کەسێکی سووری بریندار بوو.

سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاندووە: چەکدارانی ھەسەدە گوندی «ئەلزوبا» لە گردوپەڕی قامیشلییان گەمارۆ داوەو لە کاتی ھەڵکوتانە سەر ماڵەکانیان دەستیان کردووە بە تەقە کردن بەرەو دانیشتووانی گوندەکە.

خەڵکی شارەکانی قامیشلی و حەسەکەی سووریا گەلێک جار بۆ دژایەتی کردن لەگەڵ کرداری ھێزەکانی ھەسەدە لەم ناوچەیە، گردبوونەوەی ناڕەزایانەیان بەڕێوە بردووە.