-
زەریف : جیھان سەرکردە نوێکانی ئەمریکای لەژێر چاوەدێری دایە
تشرینی دووهم 08, 2020 17:19وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە راگێندرانی ئەنجامی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ، کۆتایی ھاتنی ملھوڕی لە لایەن سەرانی ئەم وڵاتە و رووھێنان بەرەو چەند لایەنەخوازیی ، ھاریکاریی و رێزگرتنی سیاسی داوا کرد .
-
روحانی : سیاسەتی پڕ زیانی ترەمپ لە لایەن خەڵکی ئەمریکاشەوە رووبەڕووی دژایەتی بووەوە
تشرینی دووهم 08, 2020 15:00سەرۆکی کوماری ئیسلامیی ێئران بە ئاماژە بە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا گوتی : سیاسەتی پڕ زیان و نادروستی حکومەتی ترەمپ ، نەک ھەر لە لایەن خەڵکی سەرانسەری جیھانەوە بەڵکوو لە لایەن گەلی ئەمریکاشەوە رووبەڕووی دژایەتی بووەوە .
-
کاردانەوەی توویتەریی ماڵپەڕی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بە شکستی ھێنانی ترەمپ و سەرکەوتنی جۆ بایئن
تشرینی دووهم 08, 2020 12:10ئەکاونتی تویتەریی ماڵپەڕی نوسینگەی پاراستن و بڵاوکردنەوەی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی کاردانەوەی نیشاندا بە شکستی ھێنانی دوناڵد ترەمپ و سەرکەوتنی جۆ بایدن لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا .
-
دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانیش زۆرینە دەبن
تشرینی دووهم 08, 2020 09:08میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، جگەلە مسۆگەرکردنی پۆستی سەرۆک و جێگرەکەی، هاوکات دیموکراتەکان کۆنترۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانیان لەدەستدا دەمێنێت.
-
ئهنجومهنی دهستپاکیی ئهمریکا جۆبایدنی بەسەرکهوتووی ههڵبژاردنی سهرۆکایهتی ئەمریکا ناوبرد
تشرینی دووهم 08, 2020 08:23ئهنجومهنی دهستپاکی ئهمریکا رایگهیاند، کاندیدی سهرکهوتووی ههڵبژاردنی سهرۆکایهتی ئهمریکا جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتهکانه.
-
لاگرانی ترەمپ بە چەکی گەرم ھاتنە سەر شەقامەکان
تشرینی دووهم 08, 2020 07:46وێنەبڵاوکراوەکان لە شەقامەکانی جۆرجیا و ئاریزۆنا پیشان ئەدەن لاگرانی دۆناڵد ترەمپ بە چەکی گەرم رژاونە سەر شەقامەکان و لە سەرکەوتنی بەبژاری دیموکرات ناڕازین .
-
بایدن : سەرۆکی ھەموو ئەمریکیەکان دەبم
تشرینی دووهم 07, 2020 23:24جۆ بایدن بەربژاری پارتی دیموکرات کە زۆربەی میدیا ئەمریکیکان سەرکەوتنی ئەویان لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی رۆژی سێشەممە راگەیاند لە پەیامێک دا لە توویتەر نووسی سەرۆکی کۆماری ھەموو ئەمریکیەکان دەبێ .
-
مەترسی خۆپێشاندان لە چەند ویلایەتی ئەمریکا
تشرینی دووهم 07, 2020 21:56بههۆی سهرکهوتی جۆبایدن-هوه لهچهند ویلایهتێکی ئهمریکا مهترسی خۆپیشاندان ههیه.
-
خۆبواردنی ترەمپ لە قەبوڵکردنی سەرکەوتنی بایدن لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا
تشرینی دووهم 07, 2020 21:27دۆناڵد تڕەمپ دوای راگێندرانی شکستی ھێنانی لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ، بە دەرکردنی بەیانامەیەک رایگەیاند ، لە دژی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان سکاڵا بەرزدەکاتەوە .
-
جۆ بایدن دڵنیابوونی خۆی لە سەرکەوتن نیشاندا
تشرینی دووهم 07, 2020 10:24جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکانی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بە متمانەبەخۆبونەوە باس لە سەرکەوتنی دەکات بەسەر رکابەرەکەیدا، بەڵام داوای لە لایەنگرانی کرد چاوەڕێ بکەن تا ئەنجامی کۆتایی رادەگەیەندرێت.