بە پێی راگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا (AFC)، ، شەش یاریزانی یانەی پێرسپۆلیسی ئێران لەپێکھاتەی ھەڵبژێزدراوی قۆناغی چارەکە کۆتایی یاریەکانی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا لە ناوچەی رۆژاوای ئاسیادان .
تیروپشکی قۆناغی یەک چارەکی کۆتایی یاریەکانی تۆپی پێی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا لە ناوچەی رۆژاوای ئێران سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ئەنجامدرا و نوێنەری ئێران لەم قۆناغەدا بوو بە خەنیمی پاختاکور ی ئۆزبەکستان .
ناوی شوجاع خەلیل زادە بەرگریکاری یانەی پێرسپولیس و ئەرسەلان موتەھەری ھێرشبەری ئیستقلال لە نێو بەربژارانی وەدەسھێنانی ناسناوی باشترین یاریزانی قۆناغی گروپیی لیگی پاڵەوانانی ئاسیادا ھاتووە .
تیپی تۆپی پێی ئیستیقلالی تاران لە درێژەی کیێەرکێ گروپیەکانی جامی یانەکانی ئاسیا توانی تیپی «ئەلئەھلی»ی عەرەبستان بە دەرەنجامی سێ بە سیفر ببەزێنێ و سەرکەوتی خۆی بۆ قۆناغی دواتری کێبەرکێکان دەستەبەر بکات.
تیپی توۆپی پێی پێرسپۆلیس لە کێبەرکێی لەگەڵ ئەلدوحەیلی قەتەر بە دەرەنجامی یەک بە سیفر شکستی ھێناو ئا بەمجۆرە ڕەوتی ھەڵکشانەکەی بەرەو قۆناغی دواتری ھەڵبژاردەی پاڵەوانەکانی ئاسیا گرێی تێ دەکەوێت.
کاپبتانی تیپی پێرسپۆلیس وتی: کێبەرکێ لەگەڵ تیپی «ئەلتەعاون»ی عەرەبستان دژوارە، بەڵام ئامادەین یارییەکی باش لە بەرامبەر ئەو تیپەدا ئەنجام بدەین.
پێشەنگەکەی یانەی ئیستیقلالی ئێران وتی: سەرکەوتن بە سەر خەنیمی نەریتی لە قۆناغی پێش کۆتایی و پاشان مسۆگەر کردنی ناسناوی پاڵەوانەتی لە جامی وەلانان دا، شیرین و مێژووییە.