دانوستانکاری باڵای ئێران گەییشتە پێتەختی نەمسا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i403305-دانوستانکاری_باڵای_ئێران_گەییشتە_پێتەختی_نەمسا
دانوستانکاری باڵای ئێران بۆ بەردەوام کردنی دانوستانەکانی ڤییەنا بە مەبستی ھەڵگیرانی بایکۆتە ناڕەواکان بە سەرۆکایەتیی شاندێک گەییشتە ڤییەنا پێتەختی نەمسا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 09, 2021 08:14 Asia/Tehran
  • دانوستانکاری باڵای ئێران گەییشتە پێتەختی نەمسا

دانوستانکاری باڵای ئێران بۆ بەردەوام کردنی دانوستانەکانی ڤییەنا بە مەبستی ھەڵگیرانی بایکۆتە ناڕەواکان بە سەرۆکایەتیی شاندێک گەییشتە ڤییەنا پێتەختی نەمسا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «عەلی باقڕیی کەنی» دانوستانکاری باڵای ئێران بڕیارە بۆ ڕاوێژی دیپلۆماسیانە بەرلە دەستپێکی دانیشتنی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام چاوی بە «ئێنریکە مۆرا» یاریدەری سکرتێری گشتیی دەزگای ھەنگاوی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپاو سەرۆک شاندەکانی چین و ڕوسیا بکەوێت و وتووێژیان لەگەڵدا بکات.

خولی تازەی دانیشتنی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ئاستی سەرۆک شاندەکانی دانوستانکاری تاقمی چوار کۆ یەک یەکێتیی ئەورووپاو ئێران دەست پێ دەکاتەوە.

دانوستانکاری باڵای ئێران لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ڕووسیاو چین لە بارەی دوایین ڕەوشتی دانوستانی ڤییەناو دەقە پێشنیار کراوەکانی ئێران لە بارەی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتە ناڕەواکان و پرسی ناڤۆکی وتووێژێی کردووە.