سەرۆک وەزیرانی مالیزیا وتی: هەڵگرتنی هەنگاوی بەهێز، لەوان نەهێشتنی ئیسراییل لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە هۆی بنپێکردنی مافی مرۆڤ و ئەنجامدانی ژینۆساید دەبێ لە خێراترین کاتدا ئەنجام دەبێ.
ئەنوەر ئیبراهیم سەرۆک وەزیرانی مالزیا لە کاردانەوە بە شهادەتی یەحیا سینوار ئەو تڕوڕە دڕندانەیەی بە نیشانەیەکی دیکە لە شکستی کۆمەڵگای جیهانی لە ڕاگرتنی جەنایەتی زایونییەکان و گەرەنتی ئاشتی و دادگەری لە جیهان زانی.