شوبات 13, 2025 08:41 Asia/Tehran
  • دەستکەوتی تازەی توێژەری ئێرانی بۆجێگیرکردنی خاک لەگەڵ مادە فڕێدراوەکانی پیشەسازی

توێژەرێکی ئێرانی بە کەڵک وەرگرتن لە مادەی فڕێدراوی سەنعەتی،ڕەوشێکی بۆ جێگیرکردنی خاک داهێناوەکە ویڕای دابەزینی خەرج وبەرجەکان، یارمەتی ئەدات بەپاڕاستنی ژێنگە.

  وەحید تەوفیق ، دانشیاری دەرچووی زانکۆی پیشەسازی وتەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی کرمان ، بە داکۆکی وپشتیوانی ناوەندی نیشتمانی زانستی ئێران توانیویەتی ڕەوشێک دابینێت کە بە کەڵک وەرگرتن لە مادەی بەکەڵک نەهاتوو وفڕێدراو ی سروشتی ، تایبەتمەندی مکانیکی خاک باشتربکات.

ئەم ڕەوشە بە مەبەستی کەڵک وەرگرتن لە کەلووپەلی تازە وجێگیرکردنی لەگەڵ کەلووپەلی سوننەتی لە جێگیرکردنی خاک، لەدووی دابەزاندنی خەرج وبەرج ، کات، وزە وگرینگترلە هەموو ، پاڕاستنی ژێنگە ئەنجام بووە.

تەوفیق ، ئاماژەی دایە گرینگایەتی تیجاری کردنی ئاکام وئەنجامی ئەم گەڵاڵەیە وتی: مەبەستی تری ئەم ڕەوشە، ناساندنی باشترین پۆزلانی سروشتی ومادەی فڕێدراوی پیشەسازی بەردەم لە ئێرانە هەتا بکرێت لەومادانە ،مادەی ژئوپلیمری لە پتەوکردنی خاک کەڵک وەربگیردرێت. هەروەها بە تیجاری کردن وکاربوردی ئەم بەرهەمە لە پیشەسازیش لێک ئەدرێتەوە.  

 

سەرپەیڤ