بەرهەمهێنانی سیستمی دەستێوەردەرانەی کلینیکی ئێرانی بۆ لەناو بردنی خانە شێر پەنجەییەکان
توێژەرانی زانکۆی تاران سیستمێکی دەستیوەردەرانەی کلینیکیان بۆ درمان کردنی شێرپەنجە بە ڕەوشی ئیلکتروشیمی دەرمانی گەڵاڵە ڕیژی کردووە کە بە سەرنجی زۆرەوە توانایی لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکانیان هەیە .
توێژەرانی زانکۆی تاران سیستمێکی دەستێوەردەرانەی کلینیکیان بۆ دەرمان کردنی شێرپەنجە بە ڕەوشی ئیلکتروشیمی دەرمانی گەڵاڵە ڕێژی کردووە کە بە سەرنجی زۆرەوە خانە شێرپەنجەییەکان لەناو دەبات.
ئەم توێژینەوەیە کە لەلایەن ئەندامی شاندی زانستی زانکۆی کارەبا وکەمپیوتیری زانکۆی تاران ئەنجام بووە ، ڕەوش وشێوازێکی ئیلکتروشیمی دەرمانی ناسێندراوە کە بە جمووجولی ئیلکتریکی ، کارتێکەری دەرمان بەسەر خانە شێرپەنجەییەکان پەرە پیئەدات. ناوبراو لە بارەی سەرنجدان بەم شێوازە دەرمانیە بۆ لەناوبردنی خانە شیرپەنجەییەکان وتی: سەرنجدان لەم ڕەوشە بەستراوەتەوە بە جۆری لووی شیرپەنجە. لە ئەگەریی پەرەپیدرانی خانە شێرپەنجەییەکان وگیرودە بوونی ئورگان وجێگاکانی تری جەستە ، ئەم ڕەوشە زۆر کاریگەری نابێت ، بەڵام لەبارەی شێرپەنجە بەرتەسک ودیاریکراوەکان کارتێکەری باشی هەیە . ناوبراو هەروەها لە بارەی پشکنینەکانی ئەم دەزگەیە وتی: گەڵاڵەڕێژی ئەم پشکنینانە ، بە سەرنج دان بە نۆژەنکردنەوە وبارستای تایبەت، خەرێکی تێپەڕاندنی قۆناخەکانی تۆمارکردنی داهێنان لە ئەمریکایە.