تەشەنای قەیرانی ئابووری لە عەرەبستان و هەڵوەشانەوەی گەڵاڵەکانی ئاوەدانی
سەرچاوەکانی هەواڵ لە تەشەنای قەیرانی ئابووری وهەڵوەشانەوەی گەڵاڵەکانی ئاوەدانی لە عەرەبستان هەواڵیان داوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵی بلومبرگ ی ئەمریکا ، قەیرانی ئابووری لە عەرەبستان بەشێوەی ڕۆژ بۆ رۆژ خەرێکی پەرەسەندنە و هەرئەم کارە بووە هۆ هەتا ڕیاز لە پێناوی هەڵوەشانەوەی گەڵاڵەکانی ئاوەدانی بە باێخی بیست ملیارد دوڵار بێت و بوودجەی تەرخان دراو بۆ وەزاڕەتخانەکان بەڕادەی یەک لە چوارکەم بێتەوە. بلومبرگ بە ئاماژەدان بە قەیرانەکانی ئابووری وماڵیی پەیتا پەیتا لە عەرەبستان ڕایگەیاند: گەورەترین وڵاتی هاوردە کاری نەوت لە جیهان بۆ کۆنترۆڵ کردنی کە سری بودجەی خۆی کردەوەگەلێکی ئەنجام دا. کەمی بودجەی عەرەبستان لە ساڵی دووهەزارو پازدە گەیشتووەتە سەتی شازدە. لە ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵی بلومبرگ دا هاتووە: عەرەبستان لە پێناوی فرۆتنی بەشێک لە بەرەبەشی کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆ ی عەرەبستان ودامەزرانی گەورەترین سەندوقی دەسەڵاتدارەتیە. دۆخی ماڵیی عەرەبستان لە ئەنجامی دابەزینی نرخی جیهانی نەوت ڕوولە خراپ بوونە/ . ئەم دۆخە لەحاڵێکدایە کە " سەلمان بن عەبدوڵعەزیز" پاشای عەرەبستان فەرمان گەلێکی وەکوو کەم کردنەوەی مۆچەو بڕینی ئیمتیازات وپاداشتی ساڵانە بۆ کارمەندان وخەڵکی دەرکردووە. هەرلەم چوارچێوەیەدا " حسێن عەسکەری " ڕاووێژکاری پێشووی وەزاڕەتی دارایی عەرەبستان وتی: عەرەبستان بەهۆی وابەستە بوونی ئابووری بە نەوت وشکست لە جی بەجێ کرانی چاکسازی ڕیکخراوەیی وسیاسی لە سەرووبەندی " ڕۆخان دایە" . عەرەبستان لە ساڵەکانی ئەم دوائیە بە پشتیوانی ماڵیی وچەکەمەنی لە ترۆریستەکان لە سووریا ، عێراق و وڵاتانی تری ناوچە پەرەی داوە بە قەیرانەکە. عەرەبستان هەروەها لە یەک ساڵ ونێوی ڕابردوو بە پەلامار بۆ سەر یەمەن جەنایەتی بێ ئەژماری ئەنجام داوە. سیاسەتی دەسپێوەگرانەی ئابووری دەوڵەتی عەرەبستانی سەعوودی یش رق وتوڕەیی شارومەندانی ئەم وڵاتەی ورۆژاندووە.