تشرینی یه‌که‌م 10, 2016 12:58 Asia/Tehran
  • بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەی ئێران بۆ ئێراق لەسنووری شەلمچەوە

ڕاوێژکاری ئابووری و سەرمایەنانەوەی سەرۆکی ڕێکخراوی ناوچەی ئازادی ئەروەندی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، هەناردەی ئێران بۆ ئێراق لەسنووری شەلمچەوە پەرە دەستێنێ .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا؛ محەممەد ڕەزا موعتەمیدی ، ڕاوێژکاری ئابووری و سەرمایەنانەوەی سەرۆکی ڕێکخراوی ناوچەی ئازادی ئێران، رۆژی یەکشەممە وتی: لەهاواهەنگی لەگەڵ لایەنی ئێراقی، ڕادەی هەناردەکانی ئێران بۆ بەغدا لەسنووری شەلەمچەوە بۆ دوو ملیارد دۆلار لەساڵدا پەرەدەسێنێ.

ڕاوێژکاری ئابووری و سەرمایەنانەوەی سەرۆکی ڕێکخراوی ناوچەی ئازادی ئەروەندی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: بەپێی هاواهەنگیی باڵوێزخانەی ئێراق لە ئێران و ڕێکخراوی ناوچەی ئازادی ئەروەند، شایەتی باشتربوونی دۆخی هاتووچۆی زیارەتکاران لە سنووری شەلەمچەوە دەبین لەمساڵی هەتاویدا.

ناوچەی ئازادی ئەروەند بە ڕووبەری٣٧هەزار و٤٠٠ هێکتار لەباکووری ڕۆژاوای کەنداوی فارس(باشووری ڕۆژاوای ئێران) شارەکانی ئابادان، خورەمشەهر و مینوشەهر(دوورگەی مینو) لەخۆ دەگرێ لە لە شوێنی یەک گرتنەوەی دوو ڕووباری ئەروەند ڕوود و کارون هەڵکەوتووە.

ئەو ناوچەیە لەدراوسێتی وڵاتانی ئێراق و کوەیت هەڵکەوتووە کە بەهۆی تواناو پتانسێل گەلی وەک؛ گواستنەوەی جاددەیی، ئاسنەڕێ، دەریایی وئاسمانی ، گرینگایەتییەکی زۆرتایبەتی هەیە.