وەزیرانی نەوتی ئێران و ئێراق لە کۆبوونەوەکەی ئەستەمووڵ بەشداری ناکەن
وەزیرانی نەوتی ئێران و ئێراق لە وتووێژی ناڕەسمیی نێوان ئۆپێک و بەرهەم هێنەرانی نائەندامی ئەم ڕێکخراوەیە کە ئەم حەوتەیە لە تورکیا بەڕێوە دەچێت بەشداری ناکەن .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم بە گێڕانەوە لەڕویتەرز، سەرچاوەکانی ئاگادار ڕایانگەیاند : وەزیرانی نەوتی ئێران و ئێراق لە وتووێژەکانی ناڕەسمیی نێوان ئۆپێک و بەرهەم هێنەرانی نائەندامی ئەم ڕێکخراوەیە کە ئەم حەوتەیە لە تورکیا بەڕێوە دەچێت بەشداری ناکەن.
سەرچاوەکانی ئاگادار لە ئۆپێک و وەزارەتی وزەی ڕوسیا ڕایانگەیاند وەزیرانی ئەم دوو وڵاتە لەنێو نوێنەرانێک لە ئۆپێک کە لە کۆبوونەوەی ئەستەمووڵ دا بەشداری دەکەن، ئامادە دەبن .
ڕێکخراوی ئۆپێک ڕۆژی بیست و هەشتەمی سپتەمبەر لە ئەلجەزایر ڕێککەوتن کە بەرهەمی نەوتی خۆیان بەرتەسک بکەنەوە و بەدوای هاوکاری کردن لەگەڵ بەرهەم هێنەرانی غەیرە ئەندام بن بۆ سەقامگیربوونی نرخەکان.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند : چاوەڕوان دەکرێت لە ئەستەمووڵ لەجیاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەک بە ئامادەبوونی بەرهەم هێنەرانی ئەندام و غەیرە ئەندامی ئۆپێک، کۆبوونەوەگەلی دوو لایەنە بەڕێوە بچێت .
بەم شێوەیە ئەگەری هەرچەشنە بڕیاردانێک لەسەر بەرهەم هێنانی نەوت لە ئەستەمووڵ کەم دەبێتەوە .
وەزیرانی وزەی وڵاتانێک کە لە ئەستەموو لە کۆبوونەوەی کۆنگرەی جیهانی وزە ئامادە دەبن بریتین لە ئیمارات، ئەلجەزایر، ڤێنزوئێلا و قەتەر کە سەرۆکایەتی دەورەیی ئۆپێکی لە ئەستۆ دایە.
چاوەڕوان دەکرێت ڕێککەوتنی بەدەست هاتوو لە کۆبوونەوەی مانگی ڕابردووی ئەلجەزایر، ئەمساڵ جێبەجێ بکرێت.
وەزیرانی ئەندامی ئۆپێک بۆ دیاریکردنی سیاسەتی بەرهەم هێنانی ئەم ڕێکخراوەیە لە ڕۆژی سییەمی نوامبەر لە ڤیەن کۆدەبنەوە.