شیاوەتی ٦٩٢ بەربژاری دیکە بۆ هەڵبژاردنی شوراکان پشت ڕاست کرایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i289786-شیاوەتی_٦٩٢_بەربژاری_دیکە_بۆ_هەڵبژاردنی_شوراکان_پشت_ڕاست_کرایەوە
وتە بێژی لیژنەی ناوەندی چاوەدێری بە سەر هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنە ئیسلامەکانی ئێران باسی لە پست ڕاست کردنەوەی شیاوەتی ٦٩٢بەربژاری دیکە کرد بۆ هەڵبژاردنەکانی پێنجەمین خولی شارو گوندەکان باسی کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 06, 2017 04:58 Asia/Tehran
  • شیاوەتی ٦٩٢ بەربژاری دیکە بۆ هەڵبژاردنی شوراکان پشت ڕاست کرایەوە

وتە بێژی لیژنەی ناوەندی چاوەدێری بە سەر هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنە ئیسلامەکانی ئێران باسی لە پست ڕاست کردنەوەی شیاوەتی ٦٩٢بەربژاری دیکە کرد بۆ هەڵبژاردنەکانی پێنجەمین خولی شارو گوندەکان باسی کرد .

 هەڵبژاردنەکانی دوازدەهەمین خولی سەرۆک کۆمارەتی ئێران هاوکات لەگەڵ پێنجەمین خولی ئەنجوومەنەکانی ئیسلامی شارو گوندەکان ٢٩ بانە مەڕ (١٩ مای) لە سەرانسەری ئێران دا بەڕێوە چوو .  فەرهاد تەجری  وتە بێژی  لیژنەی ناوەندی چاوەدێری بە سەر هەڵبژاردنەکانی  ئەنجوومەنەکان لە سەر جەم وڵات ، دووهەزار و ١٦٠ دۆسییەی سکاڵا کەوتە بەر پێداچوونەوەی دووبارە کە ٦٩٢ برگەی شیاوەتی پشت ڕاست کراوە و ٦٠٩ برگە شیاوەتیان ڕەد کرایەوە .

زیاتر لە ٢٨٠ هەزار کەس لە سەرانسەری ئێران بۆ ئامادە بوون لە هەڵبژاردنەکانی پێنجەمین خولی ئەنجوومەنەکانی ئیسلامی  شارو گوندەکان ناوی خۆیان تۆمار کردووە .