دوورگەی هورمۆز گومبەزێكە لە خوێ
هورموز دوورگەیەکی ئێرانە لە کەنداوی فارس دا کە لە۸ کیلۆمەتری بەندەر عەباسدا هەڵکەوتووە. لە دوورگەی هورموز کێوەکان بە ڕەنگی زەرد، سپی و سوور دەركەوتوون.
ئەم دوورگەیە شوێنێكی گونجاوە بۆ ژیانی كیسەڵەكان و هەروەها گیانلەبەری دەریایی زۆری تێدا هەیە. ئەم مەرجانانە لە كاتی هاتنە سەری ئاستی ئاو دەر ئەكەون و یەكێك لە سەیروسەمەرەكانی ئەم دوورگەیە بۆ ڕاكێشانی گەشتیاران.
قەلای پورتەغاڵییەكان
لە ساڵی 909دا گەڕیدەی پورتەغاڵی گەیشتە كەنداوی فارس و لە پاش ئەو و لە ساڵی 912 دا دیسان گەڕایەوە بۆ كەنداوی فارس و پاش كوشتوبڕێكی زۆر لە سالی 913دا دەستی بەسەر هورمۆزدا گرت و دواتر قەلایێكی لەو دوورگەیەدا ساز كرد.
دوورگەی هورمۆز لە ساڵی 1031 دا ڕزگار كرا بەڵام هەر ئێستاش كەلاوەكانی بینا و قەڵای پورتەغاڵییەكان لە باكووەی دوورگەكەدا بە جێ ماوە.
لە شوێنە مێژوویی و گەشتیارییەكانی دیكەی دوورگەی هورمۆز ئەتوانین ئاماژە بكەینە باڵەخانەی ناقووس، كۆشكی بی بی گوڵ، كەلاوەكانی دارولعیلمی قەدیم، ماڵی زەعفەرانی و كەلاوەكانی شاری كۆنی هورمۆز.
هەروەها دیتنی خۆڵە سوورەكەی ئەم دوورگەیە بابەتێكی سەرەنج ڕاكێشە.