ئاب 29, 2017 08:11 Asia/Tehran
  • قاسمی : بادەوڵەتی میانمار پێش بە بنپێکرانی بەردەوامی مافی موسوڵمانانی ڕوهینگیا بگرێ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای نیگەرانی دەربڕین لە ڕەوشی نامرۆیی و توندوتیژی نواندن بە دژی موسوڵمانانی روهینگیا، پێداگری کرد : دەوڵەتی میانمار دەبێ پێش بە درێژەی بنپێکرانی مافی موسوڵمانانی ئەم وڵاتە بگرێت .

بەهرام قاسمی  شەوی سێ شەممە بە ئاماژەدان بە درێژەی کردەوەی توندوتیژانە و نامرۆپانە بە دژی موسوڵمانان لە میانمار وتی : لە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە مافی بەرایی  و کەرامەتی مرۆیی وەک  هەنجارێکی ناسراوی نێونەتەوەیی،  دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرامبەر  درێژەی  بنپێکرانی  مافی موسوڵمانان لە میانمار  کە بووەتە  هۆی کوژران و کۆچکردنی  زۆرەملێی ژومارێکی زۆر لەوان ، بە توندی نیگەرانی دەربڕی و ناڕەزایەتی خۆی لە درێژەی ئەم ڕەوشە نالەبارە ڕاگەیاند.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران داوایان لە دەوڵەتی میانمار کرد  هەتا بە تەگبیر و گرتنەبەری سیاسەتی ڕاستبینانە بەمەبەستی دامەزرانی ئاشتی و هێوری  و هاوژینی ئاشتیانە لەم وڵاتە هەوڵ بدەن  .

زۆرتر لە یەک ملوێن  موسوڵمان لە میانمار دەژین  بەڵام دەوڵەتی ئەم وڵاتە  لە دانی مافی شارومەندی  بەوان خۆی  دەبوێرێ.

ڕێکخراوی نەتەوەکان ئەم دواییە  بە وشداری دان لەبارەی ڕەوشی نالەباری  ژیانی کەمینەی  روهینگیا لە میانمار رایگەیاند بوو  موسوڵمانانی ئەم وڵاتە ناچارن  لە ڕەوشێکی نالەبار دا بژین  .

ئەمەش لەحاڵێکدایە کە  پارێزگەی راخین  لە باکووری ڕۆژاوای میانمار، شوێنی نیشتنەجێ بوونی ژومارێکی زۆر لە موسوڵمانانی روهینیگیا لەساڵی  2012ەوە   گۆڕەپانی توندوتیژی توندنڕەوەکانی بودائی بە دژی  ئەوانە  .

لەم توندوتیژیانە  سەدان  موسوڵمان کوژراون و دەیان هەزار کەس لە ترسی گیانیان  ماڵەکانیان بە جێ هێشتووە و لە ئوردوگای  ناوخۆیی لە میانمار و هەروەها لە تایلەند، مالیزی، ئەندونیزیا و بەنگلادش  لە ڕەوشێکی دژوار دا  ژیان دەبەنە سەر.

سەرپەیڤ