موحسینی ئێژەیی : بێ دەنگەکردنی کۆمەڵگەی جیهانی لەبەرامبەر میانمار، بە پێچەوانەی مافی مرۆڤە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i307597-موحسینی_ئێژەیی_بێ_دەنگەکردنی_کۆمەڵگەی_جیهانی_لەبەرامبەر_میانمار_بە_پێچەوانەی_مافی_مرۆڤە
وتەبێژی هێزی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێداگری کرد : بانگەشەکەرانی بەرگری لە مافی مرۆڤ لەبەرامبەر تاوانکارییەکان لە میانمار کاردانەوە نیشان نادەن کە ئەم کارە بە پێچەوانەی مافی مرۆڤە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 09, 2017 15:08 Asia/Tehran
  • موحسینی ئێژەیی : بێ دەنگەکردنی کۆمەڵگەی جیهانی لەبەرامبەر میانمار، بە پێچەوانەی مافی مرۆڤە

وتەبێژی هێزی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێداگری کرد : بانگەشەکەرانی بەرگری لە مافی مرۆڤ لەبەرامبەر تاوانکارییەکان لە میانمار کاردانەوە نیشان نادەن کە ئەم کارە بە پێچەوانەی مافی مرۆڤە .

لە ڕۆژی هەینی بیست و پێنجەمی ئووتەوە تائێستا بە پێی پەلاماری سەرکوتکارانە و دەست درێژکارانەی  سوپای میانمار بە دژی  موسوڵمانانی روهینگیا  لە پارێزگەی راخین لە ڕۆژاوای ئەم وڵاتە، زۆرتر لە شەش  هەزار موسوڵمانی روهینگیایی  کوژران و  هەشت هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون  .

بەپێی ڕاپورتی ئیرنا، غوڵامحسێن  موحیسینی ئێژەیی، وتەبێژی هێزی دادی ئێران ڕۆژی شەممە وێڕای پێداگری لەسەر  بەرەڤانی کردن لە مافی موسوڵمانان لەسەرانسەری جیهان وتیشی:  ئیستکباری جیهانی بە ئیدیعای لایەنگری لە ئازادی، مروڤە بێ تاوانەکان  لەسەرانسەری جیهان دەکوژن.

موحسنی ئێژەیی  وتیشی : ئەو کەسانەی کە ئیدیعای کوێخابوون لە جیهان دەکەن  کاتێک لەجێگایەکتا بچووکترین  بەرژەوەندیان  دەکەوێتە مەترسیەوە  خێرا کاردانەوە نیشان دەدەن و بڕیارنامە دەردەکەن بەڵام بەرامبەر بە میانمار بێ دەنگەیان کردووە.