بەڕێکردنی یەکەمین بارو بنەی یارمەتییەکانی مرۆفدۆستانەی ئێران بۆ موسولمانەکانی میانمار
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i308329-بەڕێکردنی_یەکەمین_بارو_بنەی_یارمەتییەکانی_مرۆفدۆستانەی_ئێران_بۆ_موسولمانەکانی_میانمار
یەکەمین بارو بنەی یارمەتییەکانی مرۆڤدۆستانەی کۆمەڵەی مانگی سووری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ یارمەتیی دانی موسولمانەکانیی رۆهینگیایی میانمار بۆ بەنگڵادێش بەڕێکراوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 15, 2017 05:52 Asia/Tehran
  • بەڕێکردنی یەکەمین بارو بنەی یارمەتییەکانی مرۆفدۆستانەی ئێران بۆ موسولمانەکانی میانمار

یەکەمین بارو بنەی یارمەتییەکانی مرۆڤدۆستانەی کۆمەڵەی مانگی سووری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ یارمەتیی دانی موسولمانەکانیی رۆهینگیایی میانمار بۆ بەنگڵادێش بەڕێکراوە .

 بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، باربنەی  ٤٠ تەنی یارمەتییەکانیی مرۆڤدۆستانەی کۆمەڵی مانگی سووری ئێران کەبەیانی  ڕۆژی  هەینی بۆ بەنگلادیش  بەڕێکردوە بریتین  هەر چەشنە  کەل وپەڵی تایبت بۆ ژیان تەندروستی دەرمانی و خۆراکیییە .

 " مۆرتەزا سەلەیمی" سەرۆکی ڕێکخراوی فریاگوزاری و ڕزگاری کۆمەلەی مانگی سوور ی ئێران لە کۆری هەواڵنێران دا ئاماژەی کردە ئەو بابەتە کە دەوڵەتی میانمار بۆ وەرگرتنیی ئەو بارو بنەی تایبەت بە یارمەتیی ئینساندۆستانەی ئێران  ، لە مەڕ بڵاو کردنیان لە نێوان ئاوارەکانی رۆهینگیایی کە لە ئۆردوگاکانی نیشتە جێ بوونیی نائاسایی دان  لە بەنگڵادیش دا هاوکاری  ناکات  .

 سەلیمی ئاماژەی کردە  بە پێش بینی بەڕێکردنیی ١٥٠ تەن هەر چەشنە کەل وپەلی فریاگوزاری و مرۆڤدۆستانە بۆ خەڵکی موسولمانی ڕۆهینگیایی  و وتیشی: گروپێکی  تاوتۆیکردنیی باڵا پێکهاتوو لە کۆمەڵەی مانگی سوور و  وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ تاوتۆێکردنیی دوایین ڕەوشی نیشتە جێ بوون ، تەندروستی و خۆراکیی موسولمانەکانیی رۆهینگیایی هاوڕێ یارمەتییەکانی مرۆڤدۆستانەی ئێران لە سەفەر بۆ بەنگڵادێش دا ئامادەن تا دوای ئەنجام دانی تاو تۆێیەکانی سەرەتایی و پاش ئەو، سەبارەت بە بەڕێکردنیی بارو بنەکانی دیکە هەنگاو هەڵبگرن . ئەو  هەر وەها باسی لە ئامادەیی سەقامگیر بوون و دانانی ٤٠٠ خێوەتی فریاگوزاری کرد و وتی : ڕێکخراوی ئیمداد و ڕزگاری کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران ئامادەیە تا گرووپەکانی نیشتەجێبوونی کاتی بەڕێکات بۆ بەنگڵادێش.