خەتیبی نوێژی جۆمعەی تاران : کوشتاری موسولمانان لە میانمار کارەساتی گەورەی ئینسانییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i308401-خەتیبی_نوێژی_جۆمعەی_تاران_کوشتاری_موسولمانان_لە_میانمار_کارەساتی_گەورەی_ئینسانییە
ئیمام جۆمعەی کاتی تاران ، کۆشتاری موسولمانەکان لە میانمار یان وەک کارەساتی گەورەی ئینسانی زانی و وتی: لەپشت کوشتار و ئاوارەکردنی بە سەدان هەزار موسولمانی میانماری، ڕژیمی زایۆنیستییە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 15, 2017 11:39 Asia/Tehran
  • خەتیبی نوێژی جۆمعەی تاران :  کوشتاری موسولمانان لە میانمار کارەساتی گەورەی ئینسانییە

ئیمام جۆمعەی کاتی تاران ، کۆشتاری موسولمانەکان لە میانمار یان وەک کارەساتی گەورەی ئینسانی زانی و وتی: لەپشت کوشتار و ئاوارەکردنی بە سەدان هەزار موسولمانی میانماری، ڕژیمی زایۆنیستییە .

 " ئایەتۆڵا ئەحمەد خاتەمی" لە خوتبەکانی ئە م حەوتەی نوێژی جۆمعەی تاران ، بە باسکردنی ئەوەی  کە ، دەوڵەتی میانمار بە هەمان چەکێک کە ڕژیمی زایۆنی موسولمانەکان لە غەززە دا دەکوژێت، موسولمانانی میانماری کووشتوە ، بەڕاشکاوی وتی: دەوڵەتی میانمار بە دڵڕەقی تەواو دەستی داوەتە پاکتاو کردنیی هۆزی و : ئاسانگ سوچی" ڕاوێژکاری باڵای دەوڵەت و  وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کە براوەی خەڵاتی ئاشتی نۆبێلە هەروەها لە بارەی ئەو ڕەگەز کووژییە بێ دەنگیان کردووە .

 ئایەتۆڵا خاتەمی، بەڕەخنە گرتن لە بێ دەنگیی کۆرو نێوەندەکانی نێو دەوڵەتی و ژمارێک لە وڵاتانی ئیسلامی بەرامبەر کوشتاری موسولمانەکانی لەمیانمار، بەڕاشکاوی وتی: تاوانکاری دژی موسولمانەکانیی میانمار نیشان ئەدات ، ئیسلام هاتۆتە شانۆ و ئیستەکبار لەو پرسە تۆقیوە . ئەو پرسی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراقی وەک پیلانی نوێی ئێستکبار وڕژیمی زایۆنی زانی و وتی: پشتگری ڕژیمی زایۆنیی لە کۆپرسی جیایی لە هەرێمی کوردستانی عێراق نیشان ئەدات ، ئەو رژیمە دوای شکستی تاقمی ڕەشەکوژی داعش لە عێراق و سوریا، بەدوای پارچە پارچە کردنیی عێراق و پیلانیکی نوێیە . خەتیبی نوێژی جۆمعەی تاران لەبارەی ئیدعاکان لەبارەی پشکنینی ناوەندەکانی سەربازی ئێران بە گوێرەی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش (بەرجام) .، جەختیکرد: ناوەندەکانی سەربازی نەهێنی گەلی ئێرانە و پرۆتۆکۆلی پەیوەسکراو و بەرجام ئیزنی هیج پشکنینێکی نەهینییەکانی ئێرانی نەداوە . ئیمام جۆمعەی کاتی تاران هەروەها بە شەرمەزار کردنیی پەلاماری ترۆریستی رۆژی پێنجشەممەی تاقمی ترۆریستی داعش لە شاری ناسرییە لە ستانی زیقاری عێراق و شەهادەتی ژمارێک لە زیارەتکارانی ئێرانی و عێراقی، بەڕاشکاوی وتی: ئەو کردەوە ترۆریستییە نیشان دەری داماوی ترۆریستانی ڕاهاتووی ئێستکباری جیهانییە.