زەریف: لێدوانی قیزەونی ترمپ پێشاندەری گفت و ڕەفتی خاپینۆکانەیەتی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i309075-زەریف_لێدوانی_قیزەونی_ترمپ_پێشاندەری_گفت_و_ڕەفتی_خاپینۆکانەیەتی
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوە بە لێدوانی نادیپلۆماتیکی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەکۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: قسەکانی ترەمپ ، ئەوەندە سووکانە، دروشمئاساو بێ ناوەرۆک بوو کە ئەرزشی وەڵامدانەوەی نییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 20, 2017 03:20 Asia/Tehran
  • زەریف: لێدوانی قیزەونی ترمپ پێشاندەری گفت و ڕەفتی خاپینۆکانەیەتی

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوە بە لێدوانی نادیپلۆماتیکی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەکۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: قسەکانی ترەمپ ، ئەوەندە سووکانە، دروشمئاساو بێ ناوەرۆک بوو کە ئەرزشی وەڵامدانەوەی نییە.

ترەمپ لە وتاردانەکەی لە حەفتاو دووهەمین دانیشتنی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ چەندەمین جار بەپێچەوانەی هەڵوێستی لایەنەکانی دیکە، بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(برجام) ی بە ڕێککەوتنێکی ترسناک و بە مایەی شەرمساری بۆ ئەمریکا ناوبرد.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەها کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کە یەکێک لە جەمسەرە سەرەکییەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان لە ناوچەیە ، بەداکۆکی لە تیرۆریزم تاوانبار کرد.

محەممەد جەوادی زەریف پێی داگرت؛ لەبەرچاو نەگرتنی ڕاستییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەوەیی و هەروەها بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، ئەوپەڕی بێ ئاگایی و ڕەفتار و لێدوانی هەڵخەڵەتێنانەی ترەمپ پێشان دەدات.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها وتی: لێدوانی سووکانەو بێ ناوەرۆکی ترەمپ لەپاڵ ڕاستی گەلێکی وەک، داکۆکی حکومەتی ئەمریکا لە رژیمی تاوانکاری زایۆنیستی، رژیمە دیکتاتۆرەکانی ناوچەو هێنانەدی و بەهێزکردنی گرووپە ڕەشەکوژەکان، دەسکەوتێکی جگە لە تەریک کەوتنەوەو بێ بایخ بوونی هەرچی زیاتری حکومەتی ئەمریکا لای جیهانیان نابێ.