عێراقچی: مێژوو، تاوانەکانی عەرەبستان لە یەمەن لەبیرناکات
یاریدەری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەدانیشتنی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی لە نیۆیۆرک وەڵامی تۆمەت پاڵدانەکانی عەرەبستان لەدژ ئێرانی دایەوە.
عەبباس عێراقچی یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران دوێشەو(هەینی) لە دانیشتنی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی لە پەراوێزی حەفتاو دووهەمین کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە نیۆیۆرک و لەوەڵامدانەوە بە تۆمەت پاڵدانەکانی عەرەبستان لەدژ ئێران، وتی : مێژووی تاوانکارییەکانی هاوپەیمانیی سەعوودی لەدژ ژنان، پیاوان و منداڵان لە یەمەن لەبیر ناکات.
بەرلەوەش، کێنت راس، بەرپرسی کارگێڕیی چاودێری مافی مرۆڤ چواردەی سیپتەمبەری ئەمساڵ ڕەخنەی گرت لە بێ دەنگەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە هەمبەر پەلامار و تاوانکارییەکانی عەرەبستانی سەعوودی.
کێنت راس وتی: رۆژانە ژمارێکی زۆر لە خەڵکی مەدەنی ییەمەن لە پەلامارە ئاسمانییەکانی عەرەبستان دەکوژرێن، قڕی وقاتی یەمەنی داگرتووەو ئەو وڵاتە لەگەڵ ناهێمنی خۆراک بەرەوڕوویە.
عەرەبستانی سەعوودی بە داکۆکیی ئەمریکا لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . زیاتر لە١٣هەزار یەمەنی لەو پەلامارانەدا کوژراون.