ئه‌یلوول 26, 2017 13:19 Asia/Tehran
  • قاسمی : کۆ پرسی سەربەخۆی و جیابوونەوەی کوردستانی ئێراق هەڵەیەکی مێژووییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لە گەڵ پەیامنێری کاناڵی کوردی ڕایەڵەی جیهانیی سەحەر وتی : پرسی بەڕێوە چوونی ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی ئێراق هەڵەیەکی مێژووییە .

 بەهرام  قاسمی  سەبارەت بە ڕیفڕاندۆم لە هەرێمی کوردستانی ئێراق وتی : هەڵوێستی ئێران لەو پەیوەندیە هەڵوێستێکی نوێ نیە و هەڵوێستی ئێمە بە تەواوی  ڕوونە . ئێران لە قۆناغگەلی جۆراوجۆر و لە ڕابردوودا پەیوەندیەکی  باشی  لە گەڵ  خەڵک بەرپرسان و پارتە جۆراوجۆرەکانی هەرێمی کوردستانی  ئێراقدا بووە  و لە بارودۆخێکدا کە  ناوچە  بەرەوڕوی  کێشەگەلێکی  زور  بوو  ئێران بە ردەوام یارمەتی خەڵکی هەرێمی کوردستانی ئێراقی  داوە  و بەرپرسانی ئەو ناوچە شایەتی ئەوەن .

 

ئەو بارودوخە  بە تایبەت لە دۆخی هەنووکەییدا ، دۆخی  ئێراق  و دیموکراسی تازە ڕێکەوتوو  کە دوای چەن دەیە حکومەتی دیکتاتۆڕی  خەریکە  ڕێگای خۆی  لەو وڵاتە   ئەدۆزێتەوە و دوای تێپەڕینی  ڕێگایەکی دوور  و درێژی  خەبات بە دژی  تێڕۆڕیزمی تەکفیری ، باسێکی  هەڵەیە   و هەموو  دەبێ  هەوڵ بدەن  تا ئێراق  درێژە بداتە ڕەوتی   دیموکراسی خۆی تا هەموو   هۆزەکان و ئایینزاکان لەو وڵاتە لە کەشێکی   شیاودا  بە وەرگرتنی مووچەی  شاروومەندایەتی  خویان  ژیان و گوزەرانێکی باشیان هەبێت .

وتووێژ تەنیا  ڕێگای کۆتایی دان بە ناکۆکیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا

 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای  ئاماژە بە خولەکانی  د ژوار و شەڕگەلێکی زۆر کە لەو ناوچەیە  ڕووی داوە  و ناکۆکیەکانی  ناوچەی کورد نشین و حکومەتی ناوەندی   ئێراق  وتی   ئێران  شێوەی  وتووێژ و کردەوەی  نێوان هەولێر و بەغدا پێشنیار ئەدات و جەخت دەکات  کە  ئەو کێشەگەلە  دەبێ  لە ڕێگای وتووێژەوە چارەسەر بکرێت . 

ئامادەیی  ئێران  بۆ یارمەتی دان  بە دامەزراندنی  ئاسایشی  وڵاتان

قاسمی  بە ڕاگەیندرانی  ئامادەیی ئێران بۆ یارمەتیدان بە پێشکەوتنی  ڕێگای  سەربەخۆیی  ئاسایش  و دەسەڵاتداریەتی  نیشتمانی  لە وڵاتانی دراوسێی  وتیشی  کاتێ کە  تێڕوڕیستانو کەسانی شەڕ خواز لە سووریا  دژی دەوڵەتێک  کە  لە لایەن خەڵکەوە قەبووڵکراوەیە  دەستیان کرد بە شەڕ ، ئێران بۆ گەڕانەوەی سەقام بۆ ەو وڵاتە یارمەتی  دەوڵەتی  دیمەشقی دا .

سەرپەیڤ