وەزیری دەرەوەی بەریتانیا باسی لە وتوویژ دەگەڵ زەریف کرد/ جەختکردنی "بوریس جانسۆن" لە سەر پێبەندی لەندەن بە کۆ ەنگاو "برجام"
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دۆێشەو لە وتووێژ لەگەڵ "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران باسیکرد .
" بوریس جانسۆن" لە تویئیتێک دا نووسی: " من لەگەڵ زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران وتوویژم کردووە . بەریتانیا پێبەندی بەرنامەی تۆکمەی هەوڵی هاوبەش "بەرجام" ە.
ئەوە لە حالێکدایە کە" تێرزا مەی" سەرۆک وەزیرانی بەریتانیایش ڕۆژی سێ شەممە لەگەل " دۆنالد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا تەلەفوونیی وتووێژ و لە سەر ئەرکمنەدی وڵاتەکەی سەبارەت بە بەرنامەی تۆکمەی کردەوەی هاوبەش "بەرجام" جەختیکرد .
" فیدریکا مۆگرینی" بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا یش رۆژی دوو شەممە لە سەر پشتگریی هەموو لایەنەکان لە بەرجام جەختیکرد . " ۆگرینی" بەر لەوەیش بەجاران جەختیکردبوو کە بەرنامەی تۆکمەی هەوڵی هاوبەش " بەرجام" هی کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتییە، لەو ڕێککەوتننە نێو دەوڵەتییە لاگریی کردووە.
هەر وەها " زیگمار گابریەل" وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و " ژان-ئیولۆدریان" وەزیری دەرەوەی فرەنسا لە ڕۆژانیی ئەمدواییە بە جاران جەختیکردووە لە سەر پارستنی بەرجام .
ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران و تاقمی پێنج کۆیەک (بەریتانیا، فەرەنسا، ڕوسیا ، چین ، ئەمریکا و ئەڵمانیا) لە ژانڤییەی ٢٠١٦ ەوە جێبەجێکراوە بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەک لە ئەندامانی ئەو گرووپە بەجاران پەیمانشکێنی کردووە لە جیبەجێکردنی بەرجام.
"دۆناڵد ترەمپ" سەرۆکی ئەمریکا بەردەوام لە هەڵوێستێکی بە پێچەوانەی لایەنەکانی تری بەرجام، بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەسی وەک ڕێککەوتنێکیی سامناک زانیوە و خوازیاریی تێکدانیی بووە، بەڵام جیهان نەیاریی ئەم کردە دوژمنکارانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە .