سەرلەشکەر باقری: گرووپە تیرۆریستییەکان لە سەروبەندی تیاچووندان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i312845-سەرلەشکەر_باقری_گرووپە_تیرۆریستییەکان_لە_سەروبەندی_تیاچووندان
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، بە ئاماژە بە سەرکەوتنە بەرچاوەکانی بەرەی خۆڕاگری لە خەباتی دژ بە گرووپە تیرۆریستییەکاندا لە سووریا پێی داگرت: گرووپە تیرۆریستییەکان لە سەروبەندی تیاچووندان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 20, 2017 09:28 Asia/Tehran
  • سەرلەشکەر باقری: گرووپە تیرۆریستییەکان لە سەروبەندی تیاچووندان

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، بە ئاماژە بە سەرکەوتنە بەرچاوەکانی بەرەی خۆڕاگری لە خەباتی دژ بە گرووپە تیرۆریستییەکاندا لە سووریا پێی داگرت: گرووپە تیرۆریستییەکان لە سەروبەندی تیاچووندان.

"سەردار سەرلەشکەر محەممەد باقری" لە درێژەی سەفەریدا بۆ سووریا لە ناوچە ئۆپەراسیۆنییەکانی پارێزگاکانی حەلەب و ناوچە ئۆپەراسیۆنییەکانی دیکەی ئەم وڵاتە لە کۆڕی خەباتگێرانی بەرەی خۆڕاگری و بەرگریکارانی حەرەمدا، ڕایگەیاند: راز ونهێنیی سەرکەوتنە پەیتا پەیتا و جێشانازییەکان بەرامبەر بە دوژمنان و گروپە تیرۆریستییەکان، یەکێتی و یەکدەنگیی خەباتگێڕانی بەرەی خۆڕاگری و بەرگریکارانی حەرەم بووە.

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، ڕاشکاوانە ڕایگەیاند؛ ئیمان و بڕوای پتەو بە یارمەتی و پاڵپشتیی ئیلاهی و متمانە بەخۆیی خەباتگێرانی بەرەی خۆڕاگری، سەرچاوەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەزموونەکانی خەباتگێڕانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی هەشت ساڵ بەرەڤانی پیرۆزدا.

سەرلەشکەر باقری هەروەها هیوای خواست: ڕەوتی پێشڕەوی و سەرکەوتنەکانی بەرەی خۆڕاگری بە ئازایەتی و بوێریی خەباتگێرانی دلێر و ماندوونەناسی بەرگریکاری حەرەم هەر درێژەی هەبێ.

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە سەروی شاندێکی سەربازییەوە گەیشتە دیمەشقی پێتەختی سووریا.