قاسمی: ڕاپۆرتی عاسمە جەهانگیر، سیاسی ، دوژمنکارانە و ناشەرعییە
وتەبێژی وەزارەتی درەەوەی ئێران شەوی هەینی ڕاپۆرتی نوێی پەیامنێری ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری ئێرانی بە دوژمنکارانە و ناشەرعی و بێ ئیعتبار وەسف کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، بەهرام قاسمی وتی : هەڵوێستی کوماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە پەیامنێری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕاپۆرتگەلێک کە دەیدا بە کۆگەی گشتیی و ئەنجومەنی مافی مرۆڤ،هەڵوێستێکی بنەڕەتی و بەپێی ماکی سیاسی و نادادگەرانەی هەڵبژاردنی پەیامنێر بۆ ڕەوشی مافی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانە .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی کە ڕاپۆرتەکانی پەیامنێری تایبەت بە پێی ڕێککەوتننامەی نادادگەرانە بە پێی ئامانجی سیاسی و خراپ خوازانەی هەندێ وڵاتی دیار و دوژمنکار ئامادە دەکرێت و پێشکەش دەکرێت وتی: کەڵک وەرگرتن لە هەڵوێستی سیاسی ، ناڕاست و بەپێی ستاندارەکانی دووفاقیانەی لەلایەن هەندێ وڵاتەوە، بەرهەمێکی جگە لە لاواز بوونی جێگە و شوێنی مافی مرۆڤ لە ئاستی جیهان و ریسوایی ئەو وڵاتانەی کە ئیدیعای داکۆکی لە مافی مرۆڤ دەکەن و هەروەها لایەنگرانیان کە هەموویان کارنامەیەکی ڕەشیان لە پرسی مافی مرۆڤ هەیە، لێ ناکەوێتەوە .
عاسمە جەهانگیر پەیامنێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری مافی مرۆڤی ئێران، لە ڕاپۆرتی شەش مانگەی یەکەمی ساڵی 2017ی دا وێڕای ڕەخنە گرتنەوە لە جێبەجێ کرانی مافی ئیسلامیی قساس و ئیعدامی قاچاخچییەکانی ماددەی هۆشبەر، لە ئیدیعایەکی دووپاتکراوە باسی بنپێکرانی مافی مرۆڤ لە ئێرانی کرد .
ئەم ئیدیعایەی مافی مرۆڤ لە حاڵێکدا خراوەتە ئاراوە کە ئێران بە جاران لەسەر وەستانی کەڵک وەرگرتنی ئامرازیانە لە پرسی مافی مرۆڤ بۆ سەپاندنی فیکری، فەرهەنگی ، سیاسی و ئابووری بەسەر وڵاتانی دیکە ، پێداگری کردووە.