کۆنگرەی ئەمریکا ڕێککەوتنی ناڤۆکی پێشێل ناکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i313542-کۆنگرەی_ئەمریکا_ڕێککەوتنی_ناڤۆکی_پێشێل_ناکات
ئەندامی ئەنجومەنی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی ئەمریکا وتی: کۆنگرەی ئەو وڵاتە، ڕێککەوتنی ناڤۆکی پێشێل ناکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 30, 2017 14:47 Asia/Tehran
  • کۆنگرەی ئەمریکا ڕێککەوتنی ناڤۆکی پێشێل ناکات

ئەندامی ئەنجومەنی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی ئەمریکا وتی: کۆنگرەی ئەو وڵاتە، ڕێککەوتنی ناڤۆکی پێشێل ناکات.

جێمز چارلز ئەسلتری، نوێنەری پێشووی کۆنگرەی ئەمریکاو ئەندامی ئەنجومەنی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی ئەو وڵاتە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی مێهردا وتی: کۆنگرە، پێبەندبوونی تەکنیکیی ئێران بە بەرجام پشت ڕاست دەکاتەوە.

ئەسلتری هەروەها وتی: سێناتۆرە ڕاست خواز و توندڕەوەکان لەوان، تام کاتنی کۆماریخوازیش ئیدی لەو کاتەدا هیچ بەرنامەیەکیان بۆ خستنەڕوو و پەسەندکردنی یاسا نوێکان بۆ بایکۆت و گەمارۆی دووبارە سەپاندن بەسەر ئێراندا نییە.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە وتی: دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروا درێژە دەدات بە تەگەرەنانەوە لەبەردەم ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و گرووپی پێنج کۆیەک.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ١٣ی ئۆکتۆبری٢٠١٧ بێ گرینگی دان بە هەشت ڕاپۆری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لەمەڕ پشت ڕاست کردنەوەی پێبەندبوونی ئێران بە بەرجام، خۆی بوارد لە پشت ڕاست کردنەوەی ئەو بابەتەو هەڕەشەی چوونەدەر لە ڕێککەوتنەکەی هێنایە ئاراوە.