زەریف: ئێران سەبارەت بە کردەکانی ئەمریکا لەهەمبەر بەرجام، بڕیارب خۆی ئەدات
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد: هەرکات بەرژەوەندیی دەستەبەرکەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام) دابین نەکرێ، تاران لەبارەی ئەو ڕێککەوتنە، بڕیار دەدات.
محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە ، لەبارەی گەیشتنی کاتی جێ بەجێ کرانی یاسای"کاتسا" یان "دایکی بایکۆتەکان" لەدژ ئێران وتی: تاران لەبەرامبەر کردەکانی ئەمریکا، کردەیەکی بەرامبەری بە پەسەندکردنی یاسایەک لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ئەنجام داو هەرکات کە بەرژەوەندیی دەستەبەرکەری تاران لە بەرجام دابین نەکرێ، لەبارەی بەرجام بڕیار دەدرێ.
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ٢٥ی ژانڤییەی٢٠١٧ گەڵاڵەی بایکۆتی تۆکمەی سەر ئێرانی پەسەند کرد کە دەقی ئەو یاسایە ناونراوە دایکی بایکۆتەکان یان کاتسا.
کاتسا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەرکمەند دەکا لە ماوەی٩٠رۆژ پاش جێ بەجێ کرانی ئەو یاسایە، کەسانی بیانی کە وەک بەرپرس، کاربەدست یان وابەستەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دیاری دەکرێن، بخاتەبەر ئامانجی بایکۆتەکانی هاوپێوەند بە تیرۆریزم.
زەریف وتیشی: ئەمریکییەکان لەبەر خۆڕاگریی گەلی ئێران و زیرەکیی و هۆشیاریی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی نەیانتوانی لەبەرامبەر کۆماری ئیسلامیی ئێران کارێک ئەنجام بدەن بۆیە بە هەراوهۆریا نانەوە هەوڵ دەدەن ناکارامەیی خۆیان قەرەبوو بکەنەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران بەئاماژە بەوەی کە ئەو کردانەی ئەمریکا ئەنجامی دەدا، پێشاندەری کەڵک وەرگرتنی ناڕەوای ئەوانە، وتی: ئەمریکییەکان هەندێ جار، بڕگەی٢٦،٢٨و٢٩ی بەرجامیان خەوشدار کرد کە بۆ پاراستنی کەشی شیاو بۆ ئەنجامدانی هاریکاری لەگەڵ ئێران پێویستە.