کوبوونەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بە فەرمانی کاری لێکدانەوەی ڕەوتی بەڕێوەبەرایەتی بەرجام
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i313658-کوبوونەوەی_مەجلیسی_شۆرای_ئیسلامیی_ئێران_بە_فەرمانی_کاری_لێکدانەوەی_ڕەوتی_بەڕێوەبەرایەتی_بەرجام
کۆبوونەوەی ئاشکرای مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتی عەلی لاریجانی لەسەر فەرمانی کاری لێکدانەوەی ڕەوتی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران یان بەرجام،بەیانی ڕۆژی چوارشەممە دەست پێکرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 01, 2017 06:21 Asia/Tehran
  • کوبوونەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بە فەرمانی کاری لێکدانەوەی ڕەوتی بەڕێوەبەرایەتی بەرجام

کۆبوونەوەی ئاشکرای مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتی عەلی لاریجانی لەسەر فەرمانی کاری لێکدانەوەی ڕەوتی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران یان بەرجام،بەیانی ڕۆژی چوارشەممە دەست پێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، خوێندنەوە و لێکدانەوەی ڕاپۆرتی سێیەمی  شەش مانگەی کومیسیۆنی  ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە ڕەوتی جێبەجێ کردنی بەرجام لە دەستووری کاری مەجلیس دایە.

عەباس عەراقجی   جێگری کاروباری مافەوانی و نێونەتەوەیی  وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی ئەرکانی پێ و شوێن گرتنی جێبەجێ  کرانی بەرجام بۆ خێرایی دانی حەوتەمین  ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕەوتی جێبەجێ  بوونی بەرجام لە کوبوونەوەی ئاشکرای ڕۆژی چوارشەممەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران  بەشدارە.

بەرلەمە  بیست وسێی ئوکتوبەری 2017، وەزارەتی دەرەوەی ئێران حەوتەمین ڕاپۆرتی سێ مانگەی خۆی  سەبارەت بە جێبەجێ کردنی بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی  ناڤۆکی واتە بەرجامی  ڕادەستی کۆمیسیۆنی  ئاسایشی نەتەوەیی وسیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران کرد.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە حەوتەمین ڕاپۆرتی سێ مانگەی خۆی  لە سێ بەشی لەمپەرەکان و گرفتەکان، دوایین گۆڕانکارییەکان لە بواری لابردنی بایکوتەکان و دوایین گۆڕانکارییەکان لە بواری چالاکی ناڤۆکی، چالاکی ناڤۆکی، ڕووداوەکانی هاوپێوەند  بە جێبەجێ کرانی بەرجام لە خولی سێ مانگەی  حەڤدەی ژانیڤەری هەتا هەژدەی ئوکتوبەری 2017یان لێک دایەوە.