گەییشتنی فەرماندەری هێزی زەمینی ئەرتەشی پاکستان بە تاران
فەرماندەری هێزی زەمینی ئەرتەشی پاکستان بەمەبەستی پەرەو گەشەی هاوکارییەکانی سەربازی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران گەییشتە تاران.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران، ژەنەرال" قەمەر جاوید باجوا" فەرماندەری هێزی زەمینی ئەرتەشی پاکستان کە ئێواڕێ ئەمرۆ یەکشەممە گەییشتۆتە تاران بڕیارە لەماوەی مانەوەی لەگەڵ ژمارێک لە فەرماندەرانی سەربازی و ژمارێک لە کاربەدەستانی پایە بەرزی سیاسی ئێران دیدار و لە بارەی هاوکارییەکانی سەربازی وتووێژ بکات .
سەفەری " قەمەر جاوید باجوا" بۆ تاران چەند حەوتە دوای سەفەرەکەی بۆ عەرەبستان ئەنجام دەگرێت.
ئەوە یەکەمین سەفەری ژەنەراڵ " قەمەر جاوید باجوا" لە کاتی وەرگرتنی پۆستی فەرماندەری هێزی زەمینی ئەرتەشی پاکستان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێرانە . سەفەریی ئەو بۆ ئێران هەر وەها هاوڕەوت لەگەڵ پەرەی هاوکارییەکانی دوو لایانە و ڕۆڵی کاریگەری دوو وڵات لە ناوچە بە گرنگ تاوتۆێکدەکرێت .