وەلایەتی: ئێران لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لەتەنیشت سووریایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i314019-وەلایەتی_ئێران_لەپێناو_بەرەنگاربوونەوەی_تیرۆریزم_لەتەنیشت_سووریایە
عەلی ئەکبەر وەلایەتی ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروبارە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سووریا لەدەمشق دیدار و وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 06, 2017 14:39 Asia/Tehran
  • وەلایەتی: ئێران لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لەتەنیشت سووریایە

عەلی ئەکبەر وەلایەتی ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروبارە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سووریا لەدەمشق دیدار و وتووێژی کرد.

ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، دوێشەو(یەکشەممە) پاش کۆتایی هاتنی سەفەرەکەی بۆ لوبنان و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە لەسنووری زەوینیی لوبنانەوە گەیشتە سووریا.

عەلی ئەکبەر وەلایەتی و وەلید موعەلیم لەدیداری رۆژی شەممەدا جەختیان کرد لەسەر بەهێزکرانی هاواهەنگییەکان وهاوئەدێشیی نێوان دوو وڵات بەمەبەستی پەرەی سەرکەوتنەکانی میحوەری موقاوەمە لەهەمبەر تیرۆریزم و لایەنگرانی.

ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی لەو چاوپێکەوتنەدا وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگشت بوارەکانداو بەتایبەت لەبواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم درێژە دەدات بە پاڵپشتی و داکۆکی لە سووریا.

وەلایەتی هەروەها وێڕای پیرۆزبایی سەرکەوتنەکانی سوپای سووریا، وتی: سەرکەوتنی ئەم دواییە بەسەر گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سووریا، سەرکەوتنی میحوەری موقاوەمە لەناوچەداو شکست هێنانی گەڵاڵەی ڕژیمی زایۆنی-ئەمریکی و هاوپەیمانەکانیان.

وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سووریاش وێڕای خستنەڕووی ڕاپۆرێک لەمەڕ سەرکەوتنە سیاسی و سەربازییەکانی سووریاو میحوەری موقاوەمە لەڕزگارکردنی بەتەواوەتی شاری دێرەزوور، وتی: سووریا هەتا سەرکەوتنی بەتەواوەتی بەسەر تیرۆریزم و لایەنگرانی و گەڕانەوەی ئاشتی و سەقام بۆ وڵات و پاکتاو کرانی سەرانسەری خاکی سووریا بەهاوکاری و یارمەتی وڵاتانی دۆست و هاوپەیمان درێژە دەدات بە خەبات لەدژ ئەو دیاردە نگریسە.

بڕیارە ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی سووریا دیدار و سەردانی هەندێ ناوچەی ئەو وڵاتە بکات.