تشرینی دووه‌م 06, 2017 18:37 Asia/Tehran
  • دیداری فەرماندەی سوپای پاکستان لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێڕان وفەرماندەی سوپای پاکستان لە تاران دیدارو دوولایەن لەسەر پەرەو گەشەی هاوکاریەکانی دوو وڵات لە گشت بوارەکان پیداگریان کرد.

" قەمەر جاوید باجوا" فەرماندەی سوپای پاکستان و" محەممەد جەوادی زەریف" وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیران ئەمڕۆ دوشەممە لەم دیدارەدا ، لەبارەی هاوکاریەکانی دوو وڵات لە بوارە جۆربەجۆرەکان بەتایبەت سیاسی ، ئابووری ، ئەمنیەتی ، دابین کردنی ئەمنیەتی سنوورەکان ، بەرەنگار بوونەوەی مادە هۆشبەرەکان ، ترۆریسم وتوندڕەوی خوازی بیروڕایان گوڕیەوە. ئامادەیی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەناردە کردنی کارەبا وگاز بۆ پاکستان ، پیداگری لەسەر یەکیەتی جیهانی ئیسلام وپێویستی وشیاری بۆ پۆچەڵ کردنەوەی پیلان ونەخشەکانی بەدی هێنانی دووبەرەکی نانەوەی نێوان وڵاتانی ئیسلامی وهەروەها مژارەکانی ناوچەیی ونیودەوڵەتی لەتەوەرەکانی تری وتووێژی نێوان فەرماندەی سوپای پاکستان ووەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بوو. فەرماندەی سوپای پاکستان دوێنێ شەو بە مەبەستی وتووێژ بۆ پەرەی هاوکاریەکانی سەربازی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هات بۆ تاران. فەرماندەی سوپای پاکستان پیشتر لەگەڵ سەردار سەرلەشکەر محەممەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێڕان دیداری کردو لەسەر پێویستی پەرەی پێوەندیەکانی بەرەڤانی وئەمنیەتی دوو وڵات پیداگری کردبوو.

سەرپەیڤ